یەکەمین فرۆکەی قەتر لە فرۆکەخانەی بەسرا نیشتەوە

بەسرا – KDP.info/ ئەمڕۆ دووشەممە دوای 15 ساڵ لە دابران ، یەکەمین فرۆکەی هێڵی ئاسمانی قەتر لە شاری بەسڕەی عێراق نیشتەوە ، سەرەڕای بوونی ناکۆکی لە نێوان حکوومەتی عیراق و دەسەڵاتدارانی قەتر ، بەدەر لەو کێشانە . هێلی فرۆکەوانی قەتر . کە لە چەند ساڵی رابردوو دا لە هەوڵی فراوانکردنی گەشتە ئاسمانییەکانییەتی ، بۆ چوون و هاتنی ووڵاتانی جیهان ، ئەمڕۆ دوای ١٥ ساڵ لە دابرانی هاتوچۆی فرۆکەوانی لە نێوان ئەو دوو وڵاتەدا یەکەمین فرۆکەی قەتر لە فرۆکەخانەی بەسڕەی نێودەوڵەتی نیشتەوە، وەک بەرێوەبەری فرۆکەخانەی بەسرە رایگەیاند: سەرنشینی یەکەم گەشتی ئاسمانی قەتر بۆ نێو فرۆکەخانەی بەسڕە پێک هاتبوون، لە بەرپرسانی فرۆکەوانی هێلی ئاسمانی قەتر ، تا لەمەو دوا خشتەی گەشتەکان دیاری دەکریت و هاوڵاتیان دەتوانن راستەوخۆ لە عێراقەوە بۆ قەتر بە پیچەوانەوە هاتووچۆ بکەن .




