عێراقیه: مالیكی، دەدەینە دادگا و لایه‌نه‌كانیش سوورترن له‌سه‌ر سه‌ندنه‌وه‌ی متمانه لێی

حه‌یده‌ر مه‌لا، گوته‌بێژی ئیئتیلافی عێراقیه له به‌یاننامه‌یه‌كدا رای‌گەیاند تۆمه‌تباركردنی ئه‌وانه‌ی واژوویان كردووه بۆ لێسه‌ندنه‌وه‌ی متمانه له مالیكی به "پیلانگیڕ" له‌لایه‌ن خودی نوری مالیكی سه‌رۆك وه‌زیرانه‌وه له ده‌زگاكانی راگه‌یاندنه‌وه. لێپرسینه‌وه‌ی له‌سه‌ره به گوێره‌ی یاسای سزادانی عێراقی.
مەلا گوتیشی"ئه‌وانه‌ی واژوویان بۆ سه‌ندنه‌وه‌ی متمانه له نوری مالیكی كردووه ته‌ئكیدده‌كه‌نه‌وه ئه‌و تۆمه‌تانه‌ی مالیكی سوورتریان ده‌كات له‌سه‌ر سه‌ندنه‌وه‌ی متمانه لێی".
ئاماژه به‌وه‌شدا تاوانی "ناوزڕاندن و تۆمه‌تباركردن" له چوار چێوه‌ی یاسادا سزای له‌سه‌ره، بۆیه داوای یاسایی له‌سه‌ر مالیكی تۆمار ده‌كه‌ین.
حه‌یده‌ر مه‌لا ئەوەشی رونكردەوە ئه‌وانه‌ی ئیمزایان كردووه هه‌ریه‌كه‌یان نوێنه‌رایه‌تی مه‌رجه‌عێكی ئایینی و سیاسی و جه‌ماوه‌ری و عه‌شائیری ده‌كه‌ن.
گوتیشی: سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان ره‌مزێكی نیشتمانی و عه‌شائیریه و هه‌زاران قوربانی داوه له پێناوی رزگاری و دیموكراسی. موقته‌دا سه‌در، ره‌هه‌ندێكی ئایینی و جه‌ماوه‌ری هه‌یه. ئه‌یاد عه‌لاوی، وه‌ك سه‌رۆكی گه‌وره‌ترین كوتله‌ی هه‌ڵبژاردن ره‌مزێكی نیشتمانییه.




