٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

بەكر بۆزداغ: با حزبوللا ناوی خۆی بكاتە حزب شەیتان

سەرچاوە: KDP.info

ئەستەنبۆڵKDP.info-       دوای لێدوانەكانی سەرۆكی حزبوللا سەید حەسەن نەسروڵلا بۆ پشتگیری كردن لە ررژیمی بەشار ئەسەد و راگەیاندنی جیهاد بۆ پشتگیریكردن لە ئەسەد، توركیا رەخنەی توندی ئاراستەی حزبوللا كرد و ئەم هەڵوێستەی بە هەڵوێستێكی دژە مرۆڤایەتی وەسف كرد.

لەمبارەیەوە ماڵپەڕی روتا خەبەری توركی ئاماژەی بە لێدوانی جێگری سەرۆك وەزیری توركیا بەكر بۆزداغ داوە كە تێیادا سەرەڕای مەحكوومكردنی لێدوانەكانی سەرۆكی حزبوللا هاوكات داوای كردووە كە حزبوللا ناوی خۆی بگۆڕێت و بكات بە حزبی شەیتان.

جێگری سەرۆك وەزیری توركیا بەكر بۆزداغ ئەم هەڵوێستەی سەرۆكی حزبوللای بە راگەیاندنی جیهاد بۆ كوشتنی ژن، منداڵ و هاووڵاتییانی مەدەنی وەسف كردووە و گوتوویەتی: ئەم هەڵوێستە بووەتە هۆكاری شەریك بوونی حزبوللا لە كوشتنی خەڵكی مەدەنی لە سوریا و پێویستە حزبلڵا ئەم هەڵوێستە رەچاو بكات، چونكە ئەم هەڵوێستە بە هیچ شێوەیەك قابیلی قەبووڵ نییە.

جێگای ئاماژە پێكردنە كە هەفتەی رابردوویش جێگری سەرۆك وەزیری توركیا بولەنت ئارنج زۆر بە توندی ئیدانی ئەم هەڵوێستەی حزبوللای كردبوو.

 

هەواڵی پەیوەندیدار