٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

ئەردوغان: حكوومەت سوورە لە سەر جێبەجێ كردنی بڕیارەكانی خۆی

سەرچاوە: KDP.info

 KDP.infoئەستەنبۆڵ/  لە چوارچێوەی بەردەوام بوونی خۆپیشاندانەكانی مەیدانی تەقسیمیشاری ئەستەنبۆڵ رۆژی یەكشەممە سەرۆك وەزیری توركیا رەجەب تەییب ئەردوغان رایگەیاند كە حكوومەت بەم جۆرە خۆپیشاندانانە واز لە جێبەجێ كردنی پرۆژەكانی خۆی ناهێنێت.

لەمبارەیەوە ماڵپەڕی خەبەرلەری توركی بڵاویكردۆتەوە كە سەرۆك وەزیری توركیا رەجەب تەییب ئەردوغان دووبارە رەخنەی لە پارتی كۆماری گەل (جەهەپە) كردووە و گوتوویەتی: حكوومەت سوورە لە سەر دروست كردنی مزگەوتێك لە پاركی گەزی لە مەیدانی تەقسیمی ئەستەنبۆڵ و بۆ ئەم مەبەستەیش حكوومەت لە جەهەپە و لە دوو یا سێ قەشمەری دیكە مۆڵەت وەرناگرێت.

سەرۆك وەزیری توركیا لە بەشێكی دیكەی وتەكانیدا ئاماژەی بەوە كردووە كە حكوومەت بۆ خۆی باش دەزانێت كە چۆنە خزمەتی هاووڵاتییانی خۆی بكات هەر بۆیە ئەو پرۆژانەی كە حكوومەت بە باشیان دەبینێت بە چی قیمەتێك بێت با بێت بۆ خزمەت كردنی خەڵك جێبەجێیان دەكات.

 

هەواڵی پەیوەندیدار