٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

ھەشتی ئەم مانگە تۆمارکردنی ناوی کاندیدانی سەرۆکایەتی ھەرێم وپەرلەمان دەست پێدەکات

سەرچاوە: KDP.info

ھەولێر- تایبەت بەkdp.info/ عەبدولرەحمان خەلیفە بەرپرسی پەیوەندییە جەماوەرییەکان لە کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردنەکانی عێراق بەkdp.infoرایگەیاند: ھەفتەی داھاتوو دەست دەکرێت بە تۆمارکردنی ناوی کاندیدەکان بۆ ھەڵبژاردنی سەرۆکایەتی ھەرێم و پەرلەمانی کوردستان.

عەبدولرەحمان خەلیفە گوتیشی: دوای ئەوەی تۆمارکردنی ناوی قەوارە و ھاوپەیمانەکان تەواو دەبێت، بڕیارە لە ھەشتی ئەم مانگەش تۆمارکردنی ناوی کاندیدەکان بۆ سەرۆکایەتی ھەرێم و پەرلەمانی کوردستان دەست پێبکات و بۆ ماوەی حەوت رۆژ بەردەوام دەبێت. خەلیفە راشیگەیاند: تا ئیستە 13قەوارە ناوی خۆیان تۆمارکردوە لە کۆمسیۆن، بەڵام تائێستە ھیچیان پەسەند نەکراون.

بڕیارە 21/9/2013ھەڵبژاردنی سەرۆکایەتی ھەرێم و پەرلەمان و ئەنجوومەنی پارێزگاکانی ھەرێمی کوردستان بەڕێوەبچن.

 

هەواڵی پەیوەندیدار