بەمەبەستى پیرۆزباى ساڵیادى دامەزراندنیان بهرپرسی لقی 2 سهردانی مهڵبهندی 3ی یهكێتی كرد
ههولێر- KDP.info/ بەمەبەستى پیرۆزباى ساڵیادى دامەزراندنیان، ئەمرۆ عەلى حوسێن بەرپرسى لقى دوو بەیاوەرى کارگێرانى لق سەردانى مەلبەندى سێ یەکێتى نیشتمانى کوردستانى لە شارى هەولێر کرد و لەلایەن سەعدى ئەحمەد پیرە بەرپرسى مەلبەندو ئارێز عبدوللا ئەندامى سەرکردایەتى وجێگرو کارگێرانى مەلبەند پێشوازى کران..
لە کۆبوونەوەیەکدا بەرپرسى لقى دوو پیرۆزباى ساڵیادى دامەزراندنى یەکێتى نیشتمانى کوردستانى ئاراستەى بەرپرسى مەلبەند و تەواوى کادیرو ئەندامانى یەکێتى نیشتمانى لە شارى هەولێر کردو رۆلى یەکێتى نیشتمانى کوردستانیشى لە قۆناغە جیاجیاکان و ئەمرۆى گۆرەپانى سیاسى هەرێم و عێراق بە ئیجابى وەسف کرد،
پاشان تیشک خرایە سەر دواین پێشهات و رەوشى سیاسى عێراق و هەرێمى کوردستان، لەم بارەیەوە هەردوولا تەئکیدیان لە پاراستنى هەموو ئەو دەستکەوت و پێشکەوتنانەى ئەمرۆ و پتەوکردنى گیانى برایەتى و پەیوەندى نێوان هەردوولاو پێکەوە کارکردنى هاوبەش لە پێناو پاراستنى بەرژەوەندى گشتى گەلى کوردستان و ئاشتى و ئارامى وسەقامگیرى ئەزموون وکیانى پێشکەوتووى هەرێمى کوردستان کردەوە، هەر لەکۆبونەوەکەدا هەردوولا پالپشتى و هەماهەنگى خۆیان بۆ و کارو بەرنامەکانى حکومەتى هەرێمى کوردستان لەپێناو زۆرترین خزمەت گەیاندن بەخەلکى کوردستان دووپاتکردەوە




