پەرلەمانی كوردستان دانیشتنێكی تایبەت لەسەر پرۆژە یاسای مافی بەدەستهێنانی زانیاری ساز دەدات

هەولێر- تایبەت بە KDP.info / بەپێی گوتەی ئەندامێكی لیژنەی یاسایی پەرلەمانی كوردستان بەیانی پەرلەمانی كوردستان دەست بەدانیشتنەكانی خۆی دەكاتەوەو لەمیانەدا گفتوگۆ لەبارەی پرۆژە یاسای مافی بەدەستهێنانی زانیاری دەكرێت.
ئەحمەد وەرتی ئەندامی لیژنەی یاسایی لە پەرلەمانی كوردستان بۆkdp.infoگوتی: لەدانیشتنی رابردوودا دوای گفتوگۆیەكی چڕ لە هۆڵی پەرلەمان 14 مادە لە پرۆژە یاسای مافی بەدەستهێنانی زانیاری پەسەندكران لەئێستەدا چەند مادەیەكی ئەو پرۆژە یاسایە ماوە كە گفتوگۆیان لەبارەیەوە بكرێت و پەسەند بكرێن بۆیە بەیانی لە پەرلەمانی كوردستان دانیشتنێكی ئاسایی بەڕێوەدەچێت و گفتوگۆ لەبارەی مادەكانی تری پرۆژە یاساكە دەكرێت و چاوەڕوان دەكرێت تێكڕای پرۆژەكە بخرێتە دەنگدانەوە بۆ پەسەندكردنی.




