٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

لەهەولێر 10 قەوارەی سیاسی بەشداری لە هەڵبژاردنەكان دەكەن و دووانیان یەكەمجاریانە

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر- تایبەت بە KDP.Iinfo / سەرچاوەیەك لە كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكان چەند زانیاریەك لەبارەی تۆماركردنی ناوی قەوارە سیاسییەكان لە ئۆفیسی هەولێری كۆمسیۆن ئاشكرا دەكات و دەڵێت: تەنها دوو رۆژ ماوە لەبەردەم قەوارە سیاسییەكان بۆ ئەوەی ناویان بۆ هەڵبژاردنی ئایندەی هەرێمی كوردستان تۆماربكەن.

 هندرێن محەمەد ساڵح بەرپرسی ئۆفیسی هەولێری كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكان تایبەت بۆkdp.info گوتی: لەسەرەتای دەستپێكردنی تۆماری قەوارە سیاسییەكانی كوردستان بۆ بەشداریكردن لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان تاوەكو ئێستە كە لە 23 ی مانگی رابردووەوە دەستی پێكرد 10 قەوارەی سیاسی ناوی خۆیان لە ئۆفیسی هەولێری كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكان تۆماركردووەو هەموو پێویستییەكانیان لێوەرگیراوە.

ناوبراو گوتیشی: هێشتا دوو رۆژ ماوە بۆ ئەوەی قەوارە سیاسییەكان ناوی خۆیان لە كۆمسیۆن تۆمار بكەن بەمەبەستی بەشداریكردنی لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان و لەكۆی ئەو 10 قەوارەیەی لە ئۆفیسی هەولێر تۆماركراوە تەنها دووانیان تازەن و بۆ یەكەمینجارە بەشداری لەهەڵبژاردنەكان دەكەن.

هەواڵی پەیوەندیدار