ئێران.. سەعید جەلیلی لەلایەن پیاوانی ئاینیی پشتگیری لێدەکرێت

ئێران - / KDP.info سه‌عید جه‌لیلی گەورە دانووستکاری ئەتۆمیی ئێران، خۆی له سه‌رۆک کۆماری ئێستای ئێران مه‌حمودی ئه‌حمه‌دی نژاد دوور ده‌خاته‌وه، له کاتێکدا 8 ساڵ وه‌کو گەورە راوێژکاری ئەتۆمی ئێران کاری بۆ حکوومه‌ته‌که‌ی ئه‌حمه‌دی نه‌ژاد کردووە. ئاژانسی سی ئێن ئێن ئەمەریکا بڵاویکردەوە ، کە سه‌عیدی جه‌لیلی ئێستا خۆی بۆ هه‌ڵبژاردنه‌کانی سه‌رۆک کۆماری ئێران کاندید کردووه ، وا پێشبینی دەکرێت له هه‌ر حەفت کاندیده‌کانی دیکه‌ی ئەو هەڵبژاردنە ، زیاتر پیاوانی ئاینی ئەو وڵاتە پشتیوانی لێبکه‌ن. ڕێبه‌ری باڵای کۆماری ئیسلامی ئێران ئایه‌توڵڵا عه‌لی خامه‌نه‌یی پشتگیری ئه‌و ده‌کات، کە هەرچەندە پاگەندەی ئەوە دەکات ،کە له هه‌ڵبژاردنه‌کاندا بێلایه‌ن ده‌مێنێته‌وه، کەچی به‌رده‌وام هه‌موو جۆره پرسیارێک له‌بارەی مه‌سه‌له‌ی ناو‌کی ئێران ڕه‌ت ده‌کاته‌وه و بەشێوەیەکی ناراستەوخۆش پشگیری لە سەعید جەلیلی دەکات. شایەنی باسە بریارە لە چواردەی ئەم مانگەدا هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی ئێران بەرێوە بچێت.




