له په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنیدا سه‌رۆك بارزانى له بارى ته‌ندروستیى سه‌رۆك مام جه‌لالى پرسى و هیواى سه‌لامه‌تى بۆ خواست

سه‌رۆك كۆماری عێراق جه‌لال تاڵه‌بانی په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنی دۆستانه‌ی له سه‌رۆك مه‌سعود بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان پێگه‌یشت.
له په‌یوه‌ندییه ته‌له‌فۆنییه‌كه‌دا یێزدار سه‌رۆك مه‌سعود بارزانی به گه‌رمی له هه‌واڵ و ته‌ندروستی سەرۆك جه‌لال تاڵه‌بانی پرسی و هیوای خواست كه سه‌ردانی ئه‌مجاره‌ی بۆ ئه‌ڵمانیا و به مه‌به‌ستی چاره‌سه‌ر كردن سه‌ردانێكی سه‌ركه‌وتوو بێت و ئومێدیشی خواست كه به‌رێزیان به ته‌ندروستییه‌كی باشه‌وه بگه‌ڕێته‌وه بۆ وولاَت، بۆ ئه‌نجامدانی ئه‌ركه‌كانی سه‌رشانی.
سه‌رۆكی كۆماریش زۆر سوپاسگوزاری سه‌رۆك بارزانی بوو بۆ ئه‌و لوتف و هه‌واڵپرسینه دۆستانه‌یه‌و هیوای ته‌ندروستی باش و سه‌ركه‌وتنی بۆ خواست.




