فهلاح مستەفا: لەم مانگەدا نوری مالیکی سەردانی کوردستان دەکات

ھەولێر- تایبەت بەKDP.info/ بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەکان دەرەوەی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان ئاشکرایکرد، بڕیارە لەم مانگەدا نوری مالیکی سەرۆک وەزیرانی عێراق سەردانی ھەرێمی کوردستان بکات.
فەلاح مستەفا بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەکان دەرەوەی ھەرێمی کوردستان بەkdp.infoراگەیاند: دوای ئەوەی سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان نێچیرڤان بارزانی سەردانی بەغدای کرد، داوای لە نوری مالیکی سەرۆک وەزیرانی عێراق کرد سەردانی ھەرێمی کوردستان بکات، بۆیە بڕیارە لەم مانگەدا سەردانی کوردستان بکات.
سەبارەت بەرۆژی سەردانەکی بۆ کوردستان فەلاح مستەفا گوتی: جارێ دیار نییە تەنھا بڕیارە لەم مانگەدا ئەو سەردانە ئەنجام بدات.
پێشتر سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان بە سەرۆکایەتی شاندێکی باڵا سەردانی بەغدای کردو لەمیانەی سەردانەکەی رێکكەوتنێکی حەوت خالی ئیمزا کرا.




