نێچیرڤان بارزانى پێشوازى له ئایدن سه‌لجه‌ن كونسولى گشتیى توركیا له هه‌رێمى كوردستان كرد

پێشنیوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه 2ى حوزه‌یرانى 2013، نێچیرڤان بارزانى سه‌رۆك وه‌زیرانى هه‌رێمى كوردستان پێشوازى له كونسولى گشتیى توركیا له هه‌رێمى كوردستان ئایدن سه‌لجه‌ن كرد كه به بۆنه‌ى كۆتایى هاتنى كاره‌كه‌ى وه‌ك كونسولى گشتیى ووڵاته‌كه‌ى له هه‌رێمى كوردستان، سه‌ردانى سه‌رۆك وه‌زیرانى كردبوو.
له دیدارێكدا سه‌رۆك وه‌زیران سوپاس و پێزانینى خۆى و حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستانى ئاراسته‌ى كونسولى گشتیى توركیا كرد كه له ماوه‌ى كاركردنیدا له هه‌رێمى كوردستان ڕۆڵێكى دیارى له به‌ره‌وپێشبردنى په‌یوه‌ندییه‌كانى هه‌رێمى كوردستان و توركیادا گێڕاوه و هه‌میشه هه‌وڵى داوه په‌یوه‌ندییه‌كى باش له نێوان هه‌ولێر و ئه‌نقه‌ره‌دا هه‌بێت. هه‌روه‌ها هیواى خواست كه له كار و ئه‌ركى تازه‌یدا له هه‌ر كوێ بێت سه‌ركه‌وتوو بێت و هه‌میشه وه‌ك دۆستى هه‌رێمى كوردستان بمێنێته‌وه.
لاى خۆیه‌وه كونسولى گشتیى توركیا له هه‌رێمى كوردستان وێڕاى دووپاتكردنهوهى سوپاس و پێزانینى خۆى و تیمى كونسولخانه‌ى گشتیى توركیا له هه‌رێمى كوردستان بۆ سه‌رۆك وه‌زیران و حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان بۆ پشتگیرى و پێشكه‌شكردنى ئاسانكارى له ڕاپه‌ڕاندنى كاره‌كانیاندا، خۆشحاڵیى خۆى به ماوه‌ى كاركردنى له هه‌رێمى كوردستان و پێشكه‌وتنى په‌یوه‌ندییه‌كانى هه‌ردوولا ده‌ربڕى.
كونسولى گشتیى توركیا هه‌روه‌ها تیشكى خسته سه‌ر ئه‌وه‌ى كه نێچیرڤان بارزانى ڕۆڵى سه‌ره‌كى له به‌ره‌وپێشبردنى په‌یوه‌ندییه‌كانى نێوان هه‌رێمى كوردستان و كۆمارى توركیادا هه‌یه و له كاتێكدا كه په‌یوه‌ندییه‌كانى هه‌ولێر و ئه‌نقه‌ره له‌وپه‌ڕى گرژى و ئاڵۆزیدا بوون، سیاسه‌ت و ده‌ستپێشخه‌رییه‌كانى نێچیرڤان بارزانى بوونه هۆى ئارامبووونهوه و پێشكه‌وتنى په‌یوه‌ندییه‌كان له هه‌موو بواره‌كاندا؛ به شێویه‌ك كه به سوودى هه‌رێمى كوردستان و توركیادا شكانه‌وه و هیواى ئه‌و خواست ئه‌و په‌یوه‌ندییانه هه‌میشه به‌رده‌وام و له پێشكه‌وتندا بن.




