٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

جێگری سەرۆكی پەرلەمان پێشوازی لەشاندێكی سەندیكای پزیشكانی ڤێترنەری كوردستان كرد

سەرچاوە: KDP.info

ئەمرۆ یەك شەممە 2/6/2013، دكتۆر حسن محمەد سوورە جێگری سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان لە نووسینگەی خۆی لەپەرلەمان پێشوازی لەشاندێكی سەندیكای پزیشكانی ڤێترنەری كوردستان كرد لەبەرێزان دكتۆر لەتیف مەحمود بەرزنجی نەقیبی سەندیكا و دكتۆر جەرجیس حوسێن ئەندامی ئەنجوومەن و دكتۆر شێرزاد جهاد سەرۆكی لقی هەولێری سەندیكا پێكهاتبوون.

لەدیدارێكدا وێرای خستنە رووی كارەكانی سەندیكا، چەند كێشە و گرفتی كار و پیشەی ڤێترنەری لەكوردستان و ئەو ئاستەنگانەی دێنە بەردەم چۆنیەتی سوود وەرگرتن لەسامانی ئاژەڵی بەگشتی باسكرا لەوانەش دامەزراندنی هەمیشەیی پزیشكانی پلەبەندی (قانون تدرج) ی پزیشكانی ڤێترنەری و پاڵپشتی كردنی كەرت تایبەتی ڤێترنەری و كێشەی كەرتی سامانی ئاژەڵ و پەلەوەر

لەلایەن خۆشیەوە دكتۆر حسن محمد سوورە جێگری سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان وێرای بەخێرهێنان بایەخ و گرنگی سامانی ئاژەڵی و پەلەوەر بۆ هەرێمی كوردستان لەهەموو رووێكەوە شیكردەوەو ئەوەی خستە روو كە لەرێگەی لیژنە پەیوەندارەكانی پەرلەمان بەدواداچوون بۆ ئەو كێشە و گرفتانە دەكرێت تاوەكو رێگە چارەیان بۆ بدۆزرێتەوە.

هەواڵی پەیوەندیدار