بۆ بنەماڵەی خوالێخۆشبێت (نیسان یوخنا شمو)

بەناوی خوای مەزن و دلۆڤان
سڵاوی خواتان لێ بێت..
بەداخ و پەژارەیەكی زۆرەوە هەواڵی كۆچی دوایی پێشمەرگەی تێكۆشەری هەردوو شۆرشی ئەیلوول و گوڵان (نیسان یوخنا شمو)مان پێگەیشت.بەم بۆنە خەمناكەوە پرسەو سەرەخۆشی خۆمان ئاراستەی سەرجەم ئەندامانی بنەماڵەكەتان دەكەین و لە خوای گەورە دەپاڕێینەوە گیانی كۆچكردوو بە بەهەشتی بەرینی خۆی شاد بكات. خوالێخۆشبێت نموونەی هاوخەباتی پێكهاتەكانی كوردستان بوو لە شۆرشی ئەیوول و گوڵان كە شان بە شانی گەلی كورد بەشداربوون بۆ دەستەبەركردنی مافەكانی گەلی كوردستان. جارێكی دیكە پرسەو سەرەخۆشی خۆمان ئاراستەی بنەماڵەكەتان دەكەین و خوای گەورەش سەبووری هەموو لایەك بدات.
انا لله وانا الیه راجعون
مسعود بارزانی
سەرۆكی هەرێمی كوردستان
2/6/2013




