٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

مالیکی : ئەردۆغان سیاسەتی دوژمنکارانەی بەرامبەر بە هاوڵاتیانی بەکار هێنا

سەرچاوە: KDP.info

بەغدا - KDP.info / ئەندامێکی دەوڵەتی یاسای سەر بە نوری مالیکی سەرۆک وەزیرانی عێراق، خۆپیشاندانەکانی دوو رۆژی رابردووی تورکیای بۆ سیاسەتی خراپی رەجەب تەیب ئەردۆغان گەڕاندەوە، عەبدولسەلام مالیکی ئەندامی دەوڵەتی یاسا لەلێدوانێکیدا : رەخنەی لە سەرۆک وەزیرانی تورکیا رەجەب تەیب ئەردۆغان گرت و رایگەیاند، سیاسەتە هەڵەکانی ناوخۆ و دەرەکی ئەردۆغان بوونەتە هۆکار دروست بوونی ئەو خۆپیشاندانانە کە ئێستا لە زۆربەی شارەکانی تورکیا بوونی هەیە،مالیکی ئەوەشی راگەیاند ؛ سیاسەتە دوژمنکارانەکەی ئەردۆغان بە رامبەر بە وڵاتانی دراوسی و هاوڵاتیانی وای کردووە کە ئەو حکومەتەی ئەردۆغان لە غەمی هاوڵاتیانی تورکیا و خەڵکەکی نەبێت و تەنیا بیر لەشەرانگیزی بەرامبەر بەووڵاتانی درواسی بکاتەوە،ئەو ئەندامەی سەر بەنوری مالیکی هەروەها راشیگەیاند : بەکارهێنانی گازی فرمیسک رێژ و ئاوی گەرم بەرامبەر بە خۆپیشاندەران لەلایەن پۆلیسەوە پێشێلکارییەکی زەقی مافی مرۆڤ و هەموو بنەماکانی دیموکراسی و دەستووری جیهانە .شایەنی باسە : چەند رۆژێکە لە توکیا بە هۆی تێکدانی باخچەیەک لە تەقسیمی ئەستەمبۆل خۆپیشاندان دروست بوو بەهۆیەوە ژمارەیەک هاوولاتی بەدەستی پۆلیسەوە برینداربوون .

 

 

  

 

 

 

 

 

 

 

هەواڵی پەیوەندیدار