سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم: هه‌ندێك له‌وانه‌ی له به‌غدا ده‌سه‌ڵاتیان به ده‌سته ده‌یانه‌وێ پرۆسه‌ی سیاسی بۆ سه‌ره‌تاكه‌ی بگه‌ڕێننه‌وه

ئه‌مڕۆ وته‌بێژێك به ناوی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند: بڕیاردانی ده‌سه‌ڵاتدارانی به‌غدا بۆ ده‌ركردنی فه‌رمانی ده‌ستگیركردنی سه‌رۆكی كۆمسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌كان فه‌ره‌ج حه‌یده‌ری و ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی كۆمسیۆن كه‌ریم ته‌میمی پێشێلكردنێكی ئاشكرا و مه‌ترسیداره له‌سه‌ر پرۆسه‌ی سیاسی و له دیموكراتی بوونی دایده‌ماڵێت.
ئاماژه‌ی به‌وه‌دا: بڕیاری له‌مشێوه‌یه كه سه‌ربه‌خۆیی ده‌سته‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كان ده‌كاته ئامانج, هه‌ر له رێگه‌ی له ده‌ستبه‌سه‌رداگرتنی دامه‌زراوه سه‌ربه‌خۆكان مه‌به‌ستیه‌تی پرۆسه‌ی دیموكراتی له‌بارببات, بۆیه ئه‌وانه‌ی له پشت ئه‌و گه‌مه ئاشكرایانه‌ن ده‌یانه‌وێ نیاز و ئاره‌زووه‌كانیان تێپه‌ڕبكه‌ن و به‌دیبێنن.
ته‌ئكیدیشی كرده‌وه: ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران له كاتی خۆی وه‌ڵامی ئه‌و تۆمه‌تانه‌ی داوه‌ته‌وه, ده‌نگیان به سه‌ندنه‌وه‌ی متمانه له كۆمسیۆنی هه‌ڵبژاردن نه‌دا, له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی پرسی گه‌نده‌ڵی خرابووه باڵ حه‌یده‌ری و ته‌میمی, به‌ڵام پێده‌چێت هه‌ندێك له‌وانه‌ی ئێستا له به‌غدا ده‌سه‌ڵاتیان به ده‌سته, ماوه‌یه‌كی كه‌میش نییه, بڕیاریان داوه ده‌سه‌ڵاته‌كان له ناوه‌ند كۆبكه‌نه‌وه و له‌و كاره‌ی ده‌ستیان پێكردووه به‌رده‌وام بن و پرۆسه‌ی سیاسی بۆ سه‌ره‌تاكه‌ی بگه‌ڕێننه‌وه, به‌مه‌ش پێشێلی ده‌ستور و ئه‌و به‌ندانه‌ی عێراقی نوێی له‌سه‌ر بنیاتنراوه ده‌كه‌ن كه هه‌موو لایه‌نه‌كان له‌سه‌ری پێكهاتوون.
له كۆتاییدا داوایكرد: ده‌ستبه‌جێ پێداچوونه به فه‌رمانی گرتنی سه‌رۆكی كۆمسیۆن و ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی كۆمسیۆنی هه‌ڵبژاردن بكرێت, ده‌ستبردن بۆ ناشیرینكردنی پرۆسه‌ی سیاسی كۆتایی پێبێت و ئێمه سه‌رجه‌م لایه‌ن و هێزه دیموكرات و نیشتمانییه‌كانی وڵات ئاگادارده‌كه‌ینه‌وه, ئه‌و مه‌ترسیانه به هه‌ند وه‌رگرن, پێش ئه‌وه‌ی زۆر خراپتری به دوادا بێت, چونكه ئه‌وه‌ی هه‌ندێك له‌وانه‌ی له دامه‌زراوه‌كانی حكومه‌ت له به‌غدا ده‌یكه‌ن, كاردانه‌وه‌یه‌كی ترسناكه و كوده‌تایه به‌سه‌ر ئه‌وه‌ی هه‌موومان بنیاتمان ناوه‌و له پێناویدا ماوه‌یه‌كی زۆر خه‌باتمان بۆ كرد‌و قوربانیمان له پێناوی دا.




