زەمینە لەرزە لە دەریای سووری دا
دەریای سوور - KDP.info / زەمینە لەرزیەک بە توندی 5 پلە بە پێوەری ریختەر لە دەریای سووری دا و کاریگەری ئەو زەمینە لەرزەش گەیشتۆتە ناوچەکانی دەوروبەری ئەو دەریایە، ئاژانسی بومەلەرزەی ئەمەریکا بڵاویکردەوە: کە دوێنی شەو کاتژمێر یەک و چل و نۆ خولەک. بە کاتی هەولێر زەمینە لەرزەیەک لە دەریای سووری دا و ئاستی توندی بریتی بووە لە 5پلە بە پیوەری ریختەر ، هاوکات مالپەری (یەومل سابیع) میسر بڵاویکردەوە کە زەمینەلەرزەکە ، گەیشتۆتە باشووری سینای میسر و ترس و دڵەراوکی لە نێو هاوڵاتییان دروست کردووە ،ئاژانسی بومەلەرزەی ئەمەریکا: ئەوەشی راگەیاند :کە زەمینەلەرزەکە بە قوڵایی 15کیلۆمەتر لە ژێر دەریای سوور کاریگەری هەبووە ، لە باکوور بە بەدریژایی پتر لە %44 درێژەی کێشاوە و هاووڵاتیان لە دەریان سوور و باشووری بەندەری سینا هەستیان بە زەمینە لەرزەکە کردووە. لە بارەی زەرەر و زیانەکانی ماڵی و گیانی هیچ زانیارییەک تا ئێستە بڵاونەبۆتەوە .




