کۆمپانیایەکی بەریتانیا بیرە نەوتیکی تازەی لە هەرێمی کوردستان دۆزییەوە

هەرێمی کوردستان - KDP.info / کۆمپانیایەکی بەریتانی لە بواری نەوت، ئاشکرای کرد کە بیرە نەوتیکی تازەیان لە کەرتی چوارەمی هەرێمی کوردستان دۆزییەوە، ئەمەشی بە دەستکەوتێکی گرنگی بۆ ناوچەکە و کۆمپانیاکەیان زانی،رۆژنامەی ئێکس پرێسی بەریتانیا بڵاوکردەوە : کە کۆمپانیای گالف کیستۆنی وڵاتەکەی، لە کەرتی بیرە نەوتی دەریا لە هەرێمی کوردستان کار دەکات، بیرە نەوتێکی تازەیان دۆزییەوە، کە رادەیەکی باشی نەوتی تێدایە و دۆزینەوەی ئەم بیرە نەوتەش، دەبیتە پێنجەمین بیرە نەوت کە لە ناوچەکە دۆزیبیتیانەوە، رۆژنامەکە ئەوەشی خستەروو : کە کۆمپانیای گالف کیستۆن، بەمنزیکانە وەک تێست دەست بە هەڵکەندنی بیرە نەوتەکە دەکات و تاقیکردنەوەی پێوست ئەنجام دەدات، وەک کۆمپانیاکە ئاماژەی پێکردووە، دۆزینەوەی ئەو بیرە نەوتە بۆ کۆمپانیاکەیان گرنگ بووە و هەوڵدەدن ببن بەیەکێک لە کۆمپانیا گرنگەکانی بەرهەمهێنەرانی نەوت لە هەرێمی کوردستان دا، شایەنی باسە :کۆمپانیای جینێل ئەنرجی تورکی و ئینگلیزی لە گەڵ کۆمپانیای گالف کیستۆن بەریتانیا وەبەرهێنان لە%40بیرە نەوتەکانی (کەرتی بیری دەریا) لە هەرێمی کوردستان دەکەن .




