کۆبوونەوەی سەرکردەکان لە نوسینگەی عەمار حەکیم بە سوێندی شەرف کۆتایی هات

عێراق - KDP.info / کۆبوونەوەی سەرکردەکانی عێراق کە لەسەر پیشنیازی سەرۆکی ئەنجوومەنی باڵای ئیسلامی دوێنێ شەممە سازکرا، دەرنجامەکەی بە سویند خواردنی شەرف بە ئامانجی کۆتایی هینانی قەیرانەکان کۆتایی پێهات،لە لیدوانێکدا عەممار حەکیم سەرۆکی ئەنجوومەنی باڵای ئیسلامی دوای کۆبوونەوەکە رایگەیاند: مەترسیدارترین کردار کە ئەمرۆ عێراق رووبەرووی بۆتەوە، رەتکردنەوەی یەکترە، ئامانجی کۆبوونەوەکی ئەمرۆشمان بریتی بووە لە کۆسپ خستنە بەردەم ئەو بیرۆکە و کردارە خراپ و مەترسیدارە، لە کۆبوونەوەکەدا دەستوور کرا بە پێوەری چارەسەری قەیرانەکان و هەموو سەرکردەکانی بەشدار بوو، سوێندی شەرفییان دا کە دژی تیرۆریستان بوەستنەوە رەوشەکە بەرەو عاقارێکی ئارام ببن .عەممار حەکیم ئەوەشی خستەروو : لایەنە ناکۆکەکان رێکەوتن بۆ ئەوەی لە چوارچێوەی بازنەی عێراق و پاراستنی سەروەری خاک و نیشتیمان کار بکەن و دژی هەر بیرۆکەیەکی لێکترازان و دابڕان بوەستنەوە،شایەنی باسە کۆبوونەوەکەی دوێنی سەرکردەکانی عێراق کە لەسەر داواکاری عەممار حەکیم سەرۆکی ئەنجوومەنی باڵای ئیسلامی بوو بەبێ بەشداری سەرۆکی هەرێمی کوردستان و سەرۆکی رەوتی سەدرو سەرۆکی لیستی عێراقییە بەرێوەچوو.




