٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

دەوڵەت باخچەلی: بانگەشەكردن بۆ بەهار توركی نانەوەی ئاژاوەیە

سەرچاوە: KDP.info

ئەنقەرە- KDP.info/ هەندێك لە میدیاكانی توركیا رووداو و خۆپیشاندانەكانی مەیدانی تەقسیمی توركیا بە سەرەتای دەستپێكردنی بەهار توركی لە قەڵەم دەدەن و سەرۆكی پارتی رەگەزپەرەستی توركیا (مەهەپە) دەوڵەت باخچەلیش دەڵێت: بەكار هێنانی وشەی بەهاری توركیا هەوڵدانێكە بۆ نانەوەی ئاژاوە لە توركیا.

لەمبارەیەوە ماڵپەڕی سون خەبەری توركی بڵاویكردۆتەوە كە سەرۆكی مەهەپە دەوڵەت باخچەلی لە وتەیەكدا وەڵامی سەرۆكی وەزیری توركیا رەجەب تەییب ئەردوغان كە مەهەپەی بە هاندانی خەڵك تاوانبار كردبوو دایەوە و گوتوویەتی: لە شوێنێكدا كە بەدەپە هەبێت مەهەپە نابێت.

باخچەلی سەبارەت بە بەشداریكردنی ئەندامان و لایەنگرانی پارتەكی خۆی لە خۆپیشاندانەكاندا گوتوویەتی: یەك ئەندام و لایەنگری مەهەپە بەشداری لەم خۆپیشاندانانە نەكردووە و ناكات.

دەوڵەت باخچەلی هەروەها رەخنەیشی لە حكوومەتی توركیا گرتووە و گوتوویەتی: حكوومەتی توركیا هێزی لە دژی هاووڵاتییانی خۆی بەكارهێناوە و پێویستە بەكارهێنانی هێز رابگیردرێت و دەبێت حكوومەت لە بەرانبەر رووداوەكانی ئەم چەند رۆژەی رابردوودا وەڵامی رای گشتی بداتەوە.

 

هەواڵی پەیوەندیدار