٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

چاودێرێکی سیاسی: دەست پێشخەریەکەی عەمار ئه‌لحەکیم ئەنجامی نابێت

سەرچاوە: KDP.info

بەغدا-تایبەت بەKDP.info/عادل بەرواری چاودێری سیاسی و راوێژکاری پێشوی سەرۆک وەزیرانی عێراق بۆ کاروباری ھەرێمی کوردستان بەkdp.infoراگەیاند: ئەستەمە دەست پێشخەرییەکەی عەمار ئەلحەکیم رابەری ئەنجوومەنی باڵای ئیسلامی عێراق سەرکەوتوو بێت بۆ چارەسەرکردنی قەیرانی سیاسی عێراق، چونکە متمانە لە نێوان لایەنە سیاسییەکانی عێراقدا نییە، بۆیە تا متمانە دروست نەبێت ئەستەمە ھیچ دەست پێشخەرییەک سەرکەوتوو بێت.
عادل بەرواری گوتیشی: رەنگە ھۆکاری بانگھێشت نەکردنی کورد بۆ ئەو کۆبوونەوەیە، لەبەرئەوە بێت کە زیاتر باس لە داواکاری خۆپیشاندەران بکەن و پێشتریش رێکكەوتنێک لە گەڵ کورد کراوە و عەمار حەکیمیش سەردانی کوردستانی کردووە و رای سەرکردایەتی کوردی وەرگرتووەو نوێنەری حکوومەتی ھەرێمیش لە بەغدایە.
بەرواری ئاماژەی بەوەشکرد، تائێستە رەوشی سیاسی لە عێراق ھیچ پێشوەچونێکی بەخۆیەوە نەبینیوەو کردەوەی تیرۆرستی بەردەوام لە زیادبوون دایە، ھۆکارەکەشی بۆئەوە دەگەرێتەوە کە لایەنە سیاسییەکان لەپشت ئەوتەقینەوانەن، چونکە ھەرکات نێوان لایەنەکان خۆش بیت، کردەوەی تیرۆرستیش کەم دەبێتەوە.
ئێوارەی ئەمڕۆ بەئامادەبوونی سەرۆک وەزیرانی عێراق نوری مالیکی و سەرۆکی پەرلەمانی عێراق ئوسامە نوجەیفی لە ماڵی عەمار ئه‌لحەکیم کۆبوونەوەی سەرکردەی کوتلە سیاسییەکان بەرێوە چوو.

هەواڵی پەیوەندیدار