بڕیارێکی نوێی بەسود بۆ قوتابیانی پۆلی 10و11ی ئامادەی

ههولێر-KDP.info/ وەزاەرتی پەروەردەی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان بڕیارێکی نوێی بەسود بۆ قوتابیانی پۆلی 10و11ی ئامادەیی دەردەکات و بەپێی ئەو بڕیارە ھەر قوتابیەک لە وانەیەک نمرەکەی لە سەروی40وە بێت بەدەرچوو ھەژمار دەکرێت.
لەمبارەیەوە ھاجەر داود وتەبێژی وەزارەتی پەروەردەی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان بە kdp.info راگەیاند: ئەگەر ھەر قوتابیەک لەپۆلی 10و11ی ئامادەی لە ھەموو وانەکانی دەرچوبێت و تەنھا لە وانەیەک نەبێت و نمرەکەی لە سەروی 40 بێت بە دەرچوو ھەژمار دەکرێت.
ھاجەر داود گوتیشی: ئەمساڵ پەرینەوەش دەبێت کە ھەر قوتابیەک تەنھا لەوانەیەک نمرەکەی لە40کەمتر بێت پەرینەوە دەیگرێتەوە و بە دەرچوو ھەژماردەکرێت.




