شوان محه‌ممه‌د: ده‌وڵه‌تی یاسا هه‌وڵده‌دات قه‌یرانێك دروست بكات بۆ داپۆشینی قه‌یرانێكی دیكه

شوان محه‌ممه‌د تەها ئه‌ندامی لیستی هاوپه‌یمانی كوردستانی له ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند "ده‌وڵه‌تی یاسا هه‌وڵده‌دات قه‌یرانێك دروست بكات بۆ داپۆشینی قه‌یرانێكی دیكه".
شوان محه‌ممه‌د هەروەها گووتی: "عێراق دووچاری كێشه‌یه‌كی درێژخایه‌ن بووه، بۆیه به كۆنگره‌ی نیشتمانی یان كۆبوونه‌وه‌یه‌ك له‌گه‌ڵ ده‌وڵه‌تی یاسا ناتوانێت كێشه‌كانی عێراق چاره‌سه‌ر بكرێ".
شوان محمەد روونیشی كردەوە "ده‌وڵه‌تی یاسا خۆی به‌ربه‌سته له‌به‌رده‌م چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان، بۆیه لابردنی نوری مالیكی لادانی به‌ربه‌ستێكه له‌به‌رده‌م چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان".
هه‌ر له‌درێژه‌ی لێدوانەكەیدا شوان محه‌ممه‌د رایده‌گه‌یێنێت "ده‌وڵه‌تی یاسا كێشه‌ی له‌گه‌ڵ كۆنگره‌ی نیشتمانی هه‌یه ته‌نانه‌ت له‌سه‌ر ناوی كۆنگره‌ی نیشتمانی كێشه‌ی هه‌بوو، ده‌وڵه‌تی یاسا ده‌ڵێ ده‌بێ ناوی لێ بندرێ دیدار یاخود كۆبوونه‌وه‌ی نیشتمانی، نه‌ك كۆنگره‌ی نیشتمانی، چونكه كۆنگره راسپارده‌ی هه‌یه كه ره‌نگه راسپارده‌كانیشی هه‌موو لایه‌ك پێوه پابه‌ندبكات به جێبه‌جێكردنی ، ئه‌مه‌ش خۆی له‌خۆیدا نیاز پاكی ده‌وڵه‌تی یاسا پێشان نادات".
روونیكرده‌وه "متمانه‌یه‌كی ئه‌وتۆمان به ده‌وڵه‌تی یاسا نه‌ماوه، چونكه ده‌وڵه‌تی یاسا زیاتر له دوو ساڵه هه‌وڵده‌دات كێشه‌كان بگوازێته له قۆناخێك بۆ قۆناخێكی دیكه، كێشه‌كانیش نه‌ك چاره‌سه‌ر نه‌كراون به‌ڵكو قوڵتربوونه‌ته‌وه و كێشه‌ی دیكه‌ش هاتووه‌ته پێشه‌وه، بۆیه بڕوایه‌كی ئه‌و تۆ به‌ده‌وڵه‌تی یاسا نه‌ماوه".




