٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

حەسەن روحانی: بەرنامەی ئەتومی ئێران بە هیچ شێوەیەك رانەگیراوە

سەرچاوە: KDP.info

تاران- KDP.info/ بەرپرسی پێشووی بەرنامەی ئەتومی ئێران حەسەن روحانی سەبارەت بە مەسەلەی بەرنامەی ئەتومی ئێران رایگەیاندووە كە تا ئێستە بە هیچ شێوەیەك تەنانەت بۆ یەك كاتژمێریش بەرنامەی ئەتومی ئێران رانەگیراوە.

بە پێ هەواڵێكی ماڵپەڕی ئیرانیەنئوك سەرۆكی پێشووی بەرنامەی ئەتومی ئێران و پالێوراوی هەڵبژاردنەكانی سەرۆك كۆماری ئێران حەسەن روحانی لە بەرنامەیەكی یەكێك لە كاناڵە ئاسمانییەكانی ئێراندا رەخنەی توندی لە سەرۆك كۆماری ئێستەی ئێران مەحموود ئەحمەدی نەژاد كردووە و گوتوویەتی: ئەحمەدی نەژاد درۆی لەگەڵ خەڵكدا كردووە.

ناوبراو لەم بارەیەوە باسی گوتەكانی ئەحمەدی نەژادی سەبارەت بە بەرنامەی ئەتومی ئێران كردووە و رایگەیاندووە كە سەرۆك كۆماری ئێستەی ئێران گوتوویەتی: لە ساڵی 2003 تا 2005 ئێران بەرنامەی ئەتومی خۆی راگرتووە. ئەم گوتانە هیچیان راست نین و تا ئێستە بە هیچ شێوەیەك تەنانەت بۆ یەك كاتژمێریش بەرنامەی ئەتومی ئێران رانەگیراوە.

هەواڵی پەیوەندیدار