بە هۆی رووداوەكانی ئەستەنبۆڵەوە پەرلەمانتاری بەدەپە و جێگری سەرۆكی جەهەپە بریندار بوون

ئەستەنبۆڵ- KDP.info/ بە هۆی شەڕ و پێكدادانەكانی نێوان پۆلیس و دانیشتووانی گەڕەكی تەكسیمی شاری ئەستەنبۆڵ، جێگری سەرۆكی پارتی كۆماری گەل ( جەهەپە) و پارلەمەنتاری شاری ئەستەنبۆڵی بەدەپە سرری سۆرەیا ئوندەر بریندار بوون.
لەم بارەیەوە ماڵپەڕی خەبەرلەری توركی بڵاوی كردووەتەوە كە لە درێژەی شەڕ و پێكدادانەكانی دانیشتووانی گەڕەكی تەكسیمی ئەستەنبۆڵ و پولیس كە بە هۆی تێكدانی بەشێك بە پاركی گەزی لەو گەڕەكە دەستییان پێكردووە ژمارەیەك هاووڵاتی بریندار بوونە كە لە نێوانیاندا جێگری سەرۆكی جەهەپە سەزگین تانریقۆلۆ و پارلەمەنتاری شاری ئەستەنبۆڵی بەدەپە سرری سۆرەیا ئوندەریش هەن.
سەرچاوەكە ئاماژەی بەوە كردووە كە خۆپیشاندانەكانی دانیشتوانی گەڕەكەی تەكسیمی شاری ئەستەنبۆڵ پێ ناوەتە رۆژی سێیەمەوە و رۆژی هەینی پولیس بە مەبەستی بڵاوە پێكردنی خۆپیشاندەرەكان بە توندی وەڵامی خۆپیشاندەرانی داوەتەوە و لە ئەنجامدا ژمارەیەك خۆپیشاندەر بریندار بوونە.




