٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

تورکیا.. پێکدادانی نێوان پۆلێس و خۆپێشاندەران دەیان بریندارەی لێکەوتەوە

سەرچاوە: KDP.info

تورکیا - KDP.info / ‌  تێکدانی باخچەیەکی گەشتیاری لە شاری  ئەستەمبۆڵی تورکیا پێکدادانی لە نێوان جەماوەر و پۆلیسی لێکەوتەوە،  بە هۆیەوەش بە دەیان کەس برینداربوون .
رۆژنامەی حوریەتی  تورکیا بڵاویکردەوە : ئەمرۆ ژمارەیەک  خۆپیشاندان لە چەند شارێکی تورکیا بە تایبەت لە ئەستەمبوڵ و ئەنقرە دەستی پێکردووە بە نارەزایی دەربرین لە بەرامبەر  تێکدانی پارکێکی گەشتیاری لە ناوجەی تەقسیمی ئەستەمبۆڵ
وەک رۆژنامەکە باسی لێوە کردووە ، خۆپیشاندەران لە ئەنقەرە لە کاتی نزیک بوونەوەیان لە نووسینگەی سەرۆک وەزیرانی تورکیا رەجەب تەیب ئەردۆغان، بە ئامانجی پێشکەشکردنی داواکاری ، لەگەڵ پۆلیس رووبەرووی یەکتر بوونەوە  بەهۆیەوەش  بە دەیان کەس بریندار بوون .
هاوکات لە شاری ئەزمیر نزیکەی ١٠ هەزار خۆپیشاندەر گردبوونەوەیان ئەنجامداو چەندین دروشمی دژ بە ئەردۆغان و رەتکردنەوەی تێکدانی ئەو باخچەیەی ئەستەمبۆل بەرزکردۆتەوە.
لە ناوچەی تەقسیمی ئیستەمبۆلیش رووبەرووبوونەوە و پێکدادان لە نیوان پۆلیس و خۆپێشاندەران دروست بوو، بەهۆیەوەش  ژمارەیەک بریندار لە ریزەکانی خۆپیشاندەرانی لیکەوتەوە .
    

هەواڵی پەیوەندیدار