نێچیرڤان بارزانى له پڕژۆه‌ى كردنى سلێمانى به پایته‌ختى ڕ‌ۆشنبیرى ده‌كۆڵێته‌وه

له درێژه‌ى سه‌ردانه‌كه‌یدا بۆ پارێزگاى سلێمانى، پێشنیوه‌ڕۆى پێنجشه‌ممه 30ى ئایارى 2013 نێچیرڤان بارزانى سه‌رۆك وه‌زیرانى هه‌رێمى كوردستان، له‌گه‌ڵ لیژنه‌ى سه‌رپه‌رشتیارى جێبه‌جێككردنى كردنى سلێمانى به پایته‌ختى ڕ‌ۆشنبیرى كۆ بووه‌وه.
له سه‌ره‌تاى كۆبوونه‌وه‌كه‌دا كه هه‌ریه‌ك له وه‌زیرى ڕ‌ۆشنبیرى و پارێزگارى سلێمانى و ژماره‌یه‌ك له ڕۆشنبیر و نووسه‌ر و ڕۆژنامه‌نووس و ئه‌كادیمیست ئاماده‌ى بوون، وه‌زیرى ڕ‌ۆشنبیرى پوخته‌یه‌كى ده‌رباره‌ى ئه‌و هه‌نگاوانه پێشكه‌ش كرد كه تا ئێستا بۆ جێبه‌جێكردنى بڕیارى كردنى سلێمانى به پارێزگاى ڕ‌ۆشنبیرى نراون و ئاماژه‌ى به‌وه دا كه لیژنه‌ى تایبه‌ت به جێبه‌جێكردنى ئه‌م پڕۆژه‌یه به‌رده‌وام خه‌ریكه كارى له‌سه‌ر ده‌كات.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا نمایشێكى وێنه‌یى و هێڵكاریى تێروته‌سه‌ل ده‌رباره‌ى پرۆژه‌ى شارى كولتووریى سلێمانى پێشكه‌ش كرا كه كۆمه‌ڵێك بینا و ته‌لارى بۆ شانۆ و سینه‌ما و ئۆپێرا و هۆڵ و ساڵۆنى نمایشكردنى پیشانگه هونه‌ریه‌كان و مۆزه‌خانه و چه‌ندین سه‌نته‌ر و ناوه‌ندى ڕ‌ۆشنبیرى و پارك و هۆتێل و ڕێستوڕانت له خۆ ده‌گرێت. هه‌روه‌ها نه‌خشه‌ى چه‌ند پڕۆژه‌یه‌كى دیكه نمایش كرا كه له چوارچێوه‌ى كردنى سلێمانى به پایته‌ختى ڕ‌ۆشنبیرى له لایه‌ن حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستانه‌وه ئه‌نجام ده‌درێن. هه‌روه‌ها چه‌ندین داواكارى و تێبنى و پێشنیاز بۆ ده‌وڵه‌مه‌ندكردنى پرۆژه‌كه و جێبه‌جێكردنى له لایه‌ن ئاماده‌بووانى كۆبوونه‌وه‌كه‌وه خرانه ڕوو.
لاى خۆیه‌وه نێچیرڤان بارزانى ئاماژه‌ى به‌وه دا كه له‌سه‌رده‌مى كابینه‌ى پێنجه‌م كاتێك كه به‌ڕێز فه‌له‌كه‌دین كاكه‌یى وه‌زیرى ڕ‌ۆشنبیرى بوو، بیرۆكه‌ى كردنى سلێمانى به پایتختى ڕ‌ۆشنبیرى پێشكه‌ش كرا و هه‌ر له‌وساوه پشتگیرمان له‌م بیرۆكه‌یه كرد‌ووه و كارمان بۆ كرد‌ووه. هه‌روه‌ها ڕایگه‌یاند سلێمانى له هه‌موو ڕوویه‌كه‌وه شایسته‌ى ئه‌وه‌یه ببێته پایته‌ختى ڕ‌ۆشنبیرى و خۆشحاڵین كه پرۆژه‌كه له په‌رله‌مان په‌سه‌ند كرا، حكوومه‌تیش هه‌موو هه‌وڵێكى داوه پێداویستیه‌كانى ئه‌م پرۆژه‌یه دابین بكات و خۆشم وه‌ك ئه‌رك و وه‌ك كه‌سیش ئاماده‌ى هه‌موو پشتگیریه‌كم له‌م پڕۆژه‌یه و چى پێویست بێت بۆ پشتگیرى و سه‌رخستنى پرۆژه‌كه ده‌یكه‌ین. هه‌روه‌ها سوپاس و ده‌ستخۆشى له وه‌زیرى ڕ‌ۆشنبیرى و پارێزگارى سلێمانى كرد كه زۆر هه‌وڵیان داوه و به‌رده‌وام له نزیكه‌وه به‌دواداچوونیان بۆ پڕۆژه‌كه و سه‌رخستنى كرد‌ووه.
سه‌رۆك وه‌زیران هه‌روه‌ها داكۆكى له‌وه كرده‌وه كه ده‌بێ شوێنه‌وار و شته كۆنه‌كانى سلێمانى و دابونه‌ریت و كولتوور و كه‌له‌پوورى ڕه‌سه‌نى شار و كوردستان نوێ و زیندوو بكرێته‌وه و له سلێمانى وه‌ك پایته‌ختى ڕ‌ۆشنبیرى نمایش بكرێن، بۆ ئه‌وه‌ى كه میوان و گه‌شتیارانى بیانى دێنه سه‌ردانى هه‌رێمى كوردستان، بتوانن بێنه سلێمانى و به كولتوور و كه‌له‌پوور و ڕه‌سه‌نایه‌تیى ئه‌م گه‌ل و ووڵاته ئاشنا بن.
نێچیرڤان بارزانى داواى كرد بۆردێكى تایبه‌ت بۆ كردنى سلێمانى به پایته‌ختى ڕ‌ۆشنبیرى دابمه‌زرێت و ئه‌و بۆرده سه‌رپه‌رشتیى به‌ڕێوه‌چوونى پرۆژه‌كه بكات و پێشنیار و تێبینى بدات بۆ به‌ڕێوه‌بردنى كاروبارى جێبه‌جێكردنى پڕۆژه‌كه، حكوومه‌تیش بودجه‌یه‌كى تایبه‌تى بۆ دابین ده‌كات.
دوا به‌دوای كۆبونه‌وه‌ی له‌گه‌ل ژماره‌یه‌ك له رۆشنبیرانی شاری سڵیمانی؛ نیچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌ریمی كوردستان كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانی بۆ كه‌ناڵه‌كانی راگه‌یاندن سازكرد و تیایدا وه‌ڵامی پرسیاره‌كانی رۆژنامه‌نوسانی دایه‌وه كه له‌سه‌ر زۆر بابه‌تی جیاواز ئاراسته‌ی سه‌رۆكی حكومه‌تیان كرد.
رۆژنامه‌نوسان له‌و كۆنگره رژنامه‌وانیه‌دا بابه‌ت گه‌لیكی جیاوازیان وروژاند وه‌كو پرسی به پایته‌خت بوونی شاری سلیمانی و پرۆژه‌ی ده‌ستوری هه‌رێمی كوردستان و په‌یوه‌ندی نێوان لایه‌نه كوردستانیه‌كان و كێشه‌ی سنوره‌كانی هه‌رێم له‌گه‌ڵ سوریا و بابه‌تی نه‌وت و به‌نزین و ئه‌و كۆمپانیایانه‌ی گرێبه‌ستی نه‌وتیان له‌گه‌ڵ هه‌ریم ئیمزا ئیمزاكردوه.
هه‌روه‌ها ئامانجی سه‌ردانه‌كه‌ی بۆشاری سلیمانی و سازدانی كۆبونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران له شاری سلیمانی ته‌وه‌رێكی تری پرسیار و وه‌ڵامی كۆنگره رۆژنامه‌وانیه‌كه بوون.
ئەمەش دەقی کۆنگرە رۆژنامەوانییەکەیە
http://kurdistantv.net/Default1.aspx?page=articles_slide_show&c=slideshow&id=107147




