٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
هەواڵەکانی سەرۆک

سەرۆكی هەرێمی كوردستان پێشوازی لە ڕێكخەری نوێی كۆشكی سپی و جێگری یاریدەدەری وەزیری دەروەی ئەمەریكا كرد

سەرچاوە: KDP.info

ئیوارەی ئەمڕۆ پێنجشەممە 30ـی 5ـی 2013 لە سەلاحەدین بەڕێز مەسعود بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان پێشوازی لە فیڵ جۆردەن ڕێكخەری نوێی كۆشكی سپی و برێت مەكگوورك جێگری یاریدەدەری نوێی وەزیری دەرەوەی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمەریكا بۆ كاروباری عێراق و ئێران و شاندێكی یاوەریان كرد.

لە دیدارێكدا سەرەتا سەرۆك بارزانی بەخێرهاتنی شاندی میوانی كرد و ڕێكخەری نوێی كۆشكی سپی كە یەكەم جارە سەردانی عێراق و هەرێمی كوردستان دەكات داوای كرد كە بیروبۆچوونی سەرۆك بارزانی لەمەڕ دوا پێشهاتە سیاسییەكانی عێراق بزانێت. دواتر سەرۆك بارزانی ڕوانگەی هەرێمی كوردستانی لەبارەی پەیوەندییەكانی نێوان هەرێمی كوردستان و عێراقی فیدڕاڵ بە شاندی میوان ڕاگەیاند و ئەوەشی دووپات كردەوە كە كورد دواكاریی سیاسی و دەستووریی خۆی هەیە بەڵام هیچ كات نابێتە لایەنێك لە ململانێی تاییفی نێوان لایەنە عێراقییەكان.

لە تەوەرێكی دیكەی دیدارەكەدا بارودۆخی سیاسیی ناوچەكە و پڕۆسەی ئاشتی لە توركیا و بارودۆخی ئاڵۆزی سووریا تاوتوێ كرا.

هەواڵی پەیوەندیدار