وەزارەتی تەندروستی بەكارهێنان و فرۆشتنی جگەرەی ئەلیكترۆنی قەدەغە دەكات

هەولێر- تایبەت بە KDP.info / بەهۆی ئەو زیانەی لە ئەنجامی بەكارهێنانی لێیدەكەوێتەوە وەزارەتی تەندروستی حكوومەتی هەرێمی كوردستان بە پشت بەست بە راپۆرتی رێكخراوی جیهانی تەندروستی بڕیار قەدەغەكردنی هاوردەكردن و بەكارهێنان و فرۆشتنی جگەرەی ئەلیكترۆنی دەدات.
د. خاڵس قادر وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی حكوومەتی هەرێمی كوردستان لەلێدوانێكی تایبەتدا بۆ kdp.infoگوتی: هەرچەندە لەسەرەتای دروستبوون و كەوتنە بازاڕی جگەرەی ئەلیكترۆنی ریكلام بۆ ئەوە دەكرا گوایە دەبێـتە هۆی وازهێنان لە جگەرە، بەڵام بەپێی راپۆڕتەكانی رێكخراوی تەندروستی جیهانی بەكارهێنانی ئەو جگەرەیە بەهیچ شێوەیەك نابێتە جێگرەوە نیكۆتین سەرەرای ئەوەش بەكارهێنانی دەبێتە هۆی زیان گەیاندن بۆ سەر گیانی مرۆڤەكان.
بەلەبەرچاوگرتنی ئەو راپۆرتانە وەزارەتی تەندروستی حكوومەتی هەرێمی كوردستان بڕیاری دا كە بەهەموو شێوەیەك بەكارهێنان و فرۆشتن و هاوردە كردنی جگەرە كێشان قەدەغە بكرێت هەر كەس و لایەنێكیش سەرپێچی بكات بەپێی یاسا مامەڵەی لەگەڵ دەكرێت.
ناوبراو گوتیشی: بەپێی راپۆڕتە تەندروستییەكان بەكارهێنانی جگەرەی نیكۆتین دەبێتە هۆی تووشنبوون بە نەخۆشی شێرپەنجە.




