٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

ھەڵگورد حیکمەت: جگە لە لیوا16نزیکە800 کەسی دیکە بەھۆی گواستنەوەیان گەراونەتەوە کوردستان

سەرچاوە: KDP.info

ھەولێر-تایبەت بەKDP.info/ ھەلگورد حیکمەت بەرێوبەری راگەیاندن و رۆشەنبیری لە وەزارەتی پێشمەرگەی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان بەkdp.infoراگەیاند: دوای ئەوەی وەزارەتی بەرگری عێراق بڕیاریدا بە گواستنەوەی ئەفسەرو سەربازانی کورد لە لیوای16و ئەوانیش پابەند نەبوون بەبڕیارەکە، وەزارەتی پێشمەرگە بڕیاریدا بکەونە سەر میلاکی وەزارەتی پێشمەرگە و موچەکەیان پێبدەن.
ھەلگورد حیکمەت گوتیشی: تەنھا ئەمانە نین کە حکوومەتی عێراق بەم شێوەیە مامەڵەیان لەگەڵ دەکات، بەڵکو ئێسته‌ نزیکەی800 کەسی دیکەمان ھەیە وەک (متفرقە) لەشوێنە جیاجیاکانی عێراق گواستراونەتەوە، پابەند نەبوونە پێیەوە گەراونەتەوە ھەرێمی کوردستان و چاوەروانی وەزارەتی پێشمەرگەن چارەسەریەکیان بۆ بدۆزتەوە.
حیکمەت رونیشیکردةوە، ژمارەیەکی زۆر لەمانە سەر بەلیوا ھەشت بوونە ولەنێوان ئەو800 کەسەش ھەندێکیان پلەدارن.
ناوبراو ئاماژەی بەوەشکرد، وەزارەتی پێشمەرگە لە ھەوڵدان بۆ چارەسەرکردنی تەواوی کێشەکە نەک تەنھا لیوای 16، بۆئەم مەبەستەش ھەموو لایەنە پەیوەندیدارەکانی حکوومەتی عێراقیان لێی ئاگادارکردۆتەوە، تەنانەت خودی نوری مالیکی سەرۆک وەزیرانی عێراق.
بەپێی زانیارییەکان ژمارەی ئەو ئەفسەر و سەربازانەی بڕیاری موچە برینیان دراوە نزیکەھەزارو200کەسە.
 

هەواڵی پەیوەندیدار