هه‌ولێر.. سبه‌یبه‌ڕێوبه‌رایه‌تی رۆشنبیری منداڵ فیستیڤاڵی رۆژی جیهانی منداڵ ساز ده‌كات
هەولێر- تایبه‌ت به KDP.info/ به‌ڕێوبه‌رایه‌تی رۆشنبیری منداڵ – هه‌ولێر، رایده‌گه‌یه‌نێت، سبه‌ی هه‌ینی (31 ئایاری 2013) كاتژمێر (6:00)ی ئێواره، به بۆنه‌ی رۆژی یه‌كی حوزه‌یران (ساڵڕۆژی جیهانی منداڵ)، له ژێر دروشمی (منداڵ نه‌وه‌ی ئاینده‌ن)، فیستیڤاڵێكی هونه‌ری و كلتووری تایبه‌ت به منداڵان له پاركی مناره شاری هه‌ولێر ساز ده‌كات.
له لێدوانێكی تایبه بۆ KDP.info، به‌ڕێوبه‌ری به‌ڕێوبه‌رایه‌تی رۆشنبیری منداڵ، رهێڵ ره‌شید رایگه‌یاند، له فیستیڤاڵه‌كه‌دا، چه‌ندین چالاكی تایبه‌ت به منداڵان ئه‌نجامده‌درێن.
له باره‌ی ئه‌و چالاكیانه‌شه‌وه گوتی: سه‌ره‌تا پیشانگه‌یه‌كی تایبه‌ت به هونه‌ری فۆتۆگرافی بۆ شه‌ش منداڵی به‌هره‌مه‌ند ده‌كرێته‌وه، دواتر پیشانگه‌ی وێنه‌كێشی هونه‌رمه‌ند شیروان موحسن تایبه‌ت به منداڵان ده‌كرێته‌وه، هه‌روه‌ها هه‌ریه‌ك له تیپی موزیكی خانه‌ی سێوه سه‌ر به به‌ڕێوبه‌رایه‌تی رۆشنبیری منداڵ – هه‌ولێر، به چه‌ند گۆرانیه‌كی منداڵان و تیپی هه‌ڵپه‌ڕكێی منداڵانی خانه‌ی بلێ به چه‌ند تابلۆیه‌كی هونه‌ری فیستیڤاڵه‌كه ده‌ڕازێننه‌وه.
سه‌باره‌ت به چالاكیه‌كانی دیكه‌ی فییستیڤاڵه‌كه‌ش گوتی: منداڵانی به‌هره‌مه‌ندی كه‌ركووك، هه‌ریه‌ك له (مه‌هتاب ماجد، ئیڤان هۆشیار، ئیمان هۆشیار) به گوتنی چه‌ند گۆرانییه‌ك به‌شداری ده‌كه‌ن و جگه له‌وه‌ش شانۆگه‌ری (بوكه‌ڵه)ی تایبه‌ت به منداڵان نمایشده‌كرێت.
به‌ڕێوبه‌ری به‌ڕێوبه‌رایه‌تی رۆشنبیری منداڵ رهێڵ ره‌شید روونیشیكرده‌وه، كه كه‌سایه‌تی دیار و به ئه‌زموونی بواری هونه‌ری منداڵان (مام عه‌وڵا) به چه‌ند به‌رهه‌مێك میوانی فیستیڤاڵ ده‌بێت و جۆش و خرۆشی زیاتر به فیستیڤاڵه‌كه ده‌به‌خشێت.




