نووسینگه‌ی سه‌در: په‌یوه‌ندییە تەلەفۆنیە‌كه‌ی نێوان مالیكی و سه‌در كۆتایی به ته‌نگژه‌كه نەهێناوە
لەبارەی ئەو پەیوەندییە تەلەفۆنیەی ئێواره‌ی رۆژی پێنج شه‌ممەی رابردوو 14/6/2012 نێوان نوری مالیكی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق و موقته‌دا سه‌دری سەرۆكی رەوتی سەدر ئەنجامدرا، سەرچاوەیەك لەنووسینگەی سەدر ئەوەی ئاشكراكرد په‌یوه‌ندییه ته‌له‌فۆنییه‌كه‌ی مالیكی به سه‌در كۆتایی به ته‌نگژه‌كه ناهێنێ..
هەمان سه‌رچاوه ئەوەشی روونكردەوە "له‌و په‌یوه‌ندییه ته‌له‌فۆنییه‌دا مالیكی و سه‌در ته‌نگژه‌ی سیاسی ئێستای عێراقیان تاوتوێكردووه، به‌ڵام نه‌گه‌یشتوونه‌ته هیچ رێككه‌وتنێك بۆ كۆتایی هێنان به‌و ته‌نگژه".
جێگای باسە ئه‌مه یه‌كه‌مین په‌یوه‌ندی نێوان مالیكی و موقته‌دا سه‌دره، دوابه‌دوای دیداری نێوانیان كه له‌مانگی ئازاری رابردوو له ئێران ئه‌نجامدرا.
سه‌رچاوه‌كه راشیگەیاندووە كە له چه‌ند رۆژی داهاتوودا سه‌در و مالیكی كۆده‌بنه‌وه بۆ ده‌ستپێكردنی گفتوگۆكردن له‌باره‌ی كۆتایی پێهانی ته‌نگژه‌ی سیاسیەی ئەمرۆكە عێراقی گرتۆتەوە، بەلام له‌باره‌ی شوێنی كۆبوونه‌وه‌كه سه‌رچاوه‌كه گووتی "تائێستا شوێنی كۆبوونه‌وه‌كه دیاری نه‌كراوه، كە ئایە سه‌در ده‌چێته ناوچه‌ی سه‌وز یاخود نوری مالیكی ده‌چێته نه‌جه‌ف".




