دوای ته‌قینه‌وه‌كانی چه‌ند رۆژی رابردووی عێراق داوای رونكردنه‌وه له وه‌زاره‌تی ناوخۆ و سه‌رۆك وه‌زیران ده‌كرێت

بەغدا - KDP.info/ دوابه‌دوای زنجیره‌یه‌ك ته‌قینه‌وه له شاره‌كانی عێراق به‌شێك له په‌رله‌مانتاران و لایه‌نه سیاسییه‌كانی عێراق داوای رونكردنه‌وه له حكوومه‌تی عێراق و وه‌زاره‌ته په‌یوه‌ندیداره‌كان ده‌كەن.
دوای ته‌قینه‌وه‌كانی شاری به‌غدا و موسڵ و كه‌ركووك به‌شێك له په‌رله‌مانتارن و لایه‌نه سیاسییه‌كانی عێراق داوای روونكردنه‌وه له وه‌زاره‌تی ناوخۆ و وه‌زیری به‌رگری عێراق ده‌كه‌ن به جۆرێك ده‌بێت ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق له ماوه‌ی 10 رۆژدا كۆبوونه‌وه‌یه‌كی نائاسایی ئه‌نجام بدات، له‌مباره‌وه حەبیب ترفی پەرلەمانتاری فراکسیۆنی مواتنی سەر بە ئەنجوومەنی باڵای ئیسلامی لە عێراق دووپاتی کردەوە کە فەرماندە ئەمنییەکانی عێراق هیچ روانینێک و چاودێری ورد و روونیان نییە لە بارەی رووداوە ئەمنییەکانی عێراق، بۆیە وڵات رۆژ بە رۆژ بەرەو خراپتر دەڕاوت.
هەروەها گوتیشی: تیرۆر هەرکەی بیەوێت و لەکوێش دەتوانێت ئامانجی خۆی جێبەجێ بکات، بۆیە ئەمەش ئەوە دەگەیەنێت کە هیچ حسابێک بۆ هێزە ئەمنییەکان ناکەن. هەرچەند ئێستە هێزە ئەمنییەکانی عێراق ژمارەیان گەیشتە ملیۆن.
هاوكات یاسین عوبێدی پەرلەمانتاری ئیتیلافی عێراقییە له لێدوانێكی رۆژنامه‌نووسی گوتی : گەلی عێراقی باش دەزانن کێ بەرپرسە لەو خوێن رشتنەی گەلی عێراقدا هەروەها باش دەزانن کێ بەرپرسە لە هۆکاری دروستبوونی ئەو بارە ئەمنییە ناجێگیرە.
هەروەها گوتیشی: فەرماندەی گشتی هێز چەکداره‌كان دەبێت بەپرسیارێتی گەورە لە ئەستۆی خۆ بگرێت، دوای ئەوەی چەندین تەقینەوە زۆربەی ناوچەکانی بەغدا کرد بە ئامانج، چونکە دۆسیەی وەزارەتەکانی بەرگری و ناوخۆ و دەزگاکانی موخابەرات لە دەستی سەرۆک وەزیران نوری مالکییە.




