ئه‌نجوومه‌نی باڵای كاروباری خانمان داوا ده‌كات مینبه‌ره‌كانی خواپه‌رستی نه‌كرێنه ئامراز بۆ هێرشكردنه سه‌ر كه‌سایه‌تی و چالاكوانان
هەولێر- KDP.info/ دوای ئه‌وه‌ى به‌م دواییه له‌لایه‌ن هه‌ندێ كه‌سه‌وه هێرش ده‌كرێته سه‌ر چالاكوانان و كه‌سایه‌تی و رێكخراوه‌كان، مینبه‌رى خواپه‌رستی بۆ ئه‌م مه‌به‌سته به‌كاردێت، ئه‌نجوومه‌نی باڵای كاروباری خانمان له نووسراوێكدا كه ئاراسته‌ی وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف و كاروباری ئایینی كردووه‌و، وێنه‌یه‌كی بۆ سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران نێردراوه، داوای راگرتنی ئه‌م پێشێلكارییانه ده‌كات، له نووسراوه‌كه‌دا هاتووه:
"به‌داخه‌وه ماوه‌یه‌كه به‌ناوی ئایین و به‌كارهێنانی پێگه‌ى ئایینیه‌وه، له‌لایه‌ن هه‌ندێ كه‌سانه‌وه هێرش ده‌كرێته سه‌ر چالاكوانان و رێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌ى مه‌ده‌نی و كه‌سایه‌تییه‌كان، دواترینیان ئه‌و هێرشه‌بوو كه كرایه سه‌ر هونه‌رمه‌ند خاتوو (په‌رواز حوسێن).
ئه‌م كاره سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ى پێشێلكردنی یاسایه، پێشێلكاریشه بۆ سه‌ر به‌هاكانی مافی مرۆڤ و پرنسیپه‌كانی ئازادی تاك، له‌هه‌مان كاتیش‌دا زیانێكی گه‌وره به به‌ها به‌رزه‌كانی ئایینی پیرۆزی ئیسلام و گشت ئایینه‌كان ده‌گه‌یه‌نێت و پێچه‌وانه‌ى سیاسه‌تی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه كه روون و ئاشكرایه سه‌باره‌ت به بنیادنانی كۆمه‌ڵگه له‌سه‌ر بنه‌مای دیموكراتی و مه‌ده‌نیه‌ت و مافه‌كانی مرۆڤ.
ئه‌نجوومه‌نی باڵای كاروباری خانمان وه‌ك دامه‌زراوه‌یه‌كی حكوومی جه‌خت له‌سه‌ر جیبَه‌جێكردنی به‌رنامه‌كانی حكوومه‌ت ده‌كاته‌وه".
هه‌روه‌ها ئه‌نجوومه‌نی خانمان داوا له وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف و كاروباری ئایینی ده‌كات كاربكات بۆ سنوورداركردنی ئه‌م دیارده‌یه، مینبه‌ره‌كانی خواپه‌رستی و سیفه‌ته ئایینببه‌كان نه‌كرێنه ئامراز بۆ چه‌واشه‌كاری و هێرشكردنه سه‌ر كه‌سایه‌تییه‌كان و چالاكوانان و له كۆتایی نووسراوه‌كه‌دا هاتووه: "به‌و هیوایه‌ى چاره‌سه‌ركردنی ئه‌م بابه‌ته جێگه‌ى گرنگی و بایه‌خی وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف و كاروباری ئایینی بێت"..




