ده‌سته‌ی باڵای بنكه‌ی لالیش: ده‌ربازبوونی پرۆژه‌ی ده‌ستور به‌م شێوه‌یه هیوا و ئومێدی ئێمه گه‌شەده‌كات بۆ دوا رۆژێكی گه‌شتر

هه‌ولێر- تایبەت بە KDP.info/ گه‌وره لێپرسراوێكی ئێزیدی ئاماژه به گرنگی ریفراندۆمی پرۆژه‌ی ده‌ستوری كوردستان ده‌كات، ئه‌وه‌ش ده‌خاته‌ڕوو بارزانی هیوا و ئومێدی ئه‌وان دێنێته‌دی.
شێخ شامۆ سه‌رۆكی ده‌سته‌ی باڵای بنكه‌ی لالیش له لێدوانێكدا بۆ KDP.infoرایگه‌یاند په‌یامی جه‌نابی سه‌رۆك بارزانی به بۆنه‌ی بیره‌وه‌ری شۆڕشی گوڵان په‌یوه‌ندی به مێژووی بزاڤی رزگاریخوازی كورده‌وه هه‌یه گوتی: ئه‌گه‌ر ئێمه له لایه‌نی نه‌ته‌وه‌یی سه‌یری بكه‌ین چ له شۆڕشی ئه‌یلولی مه‌زن چ له شۆڕشی گوڵانی پێشكه‌وتنخواز ئه‌وه مێژووێكه كه ئاڵا هه‌ڵگری ئه‌م مێژووه بارزانی نه‌مر بوو ئه‌ویش ئه‌و ئامانه‌ته‌ی راده‌ستی جه‌نابی سه‌رۆك مه‌سعود بارزانی كردووه، ئێمه‌ش وه‌ك كوردی ئێزدی سه‌یری مێژوو ده‌كه‌ین له قۆناغی رزگاری و له قۆناغی ئاوه‌دانیدا كه ئه‌و ئاوه‌دانی و پێشكه‌وتنانه به‌رهه‌می بزاڤی رزگاریخوازی كورده و ئاڵاهه‌ڵگری سه‌رۆك بارزانی بووه، كه پێكهاته ئاینی و نه‌ته‌وەییه‌كانی كوردستان له ژێر یه‌كسانی بارزانی نه‌مردا گه‌شه‌یان كردووه.
ده‌رباره‌ی پرۆژه‌ی ده‌ستوری كوردستانه‌وه شامۆ ده‌ڵێت: ئه‌و پرۆژه ده‌ستوره‌ی كه سه‌رۆك بارزانی له‌یادی 37 ساڵه‌ی شۆڕشی نیشتمانی گوڵاندا ته‌ئكیدی له سه‌ر خستنه راپرسی كرده‌وه، هه‌موو لایه‌نه‌كان ره‌زامه‌ندیان له سه‌رداوه، هیچ جارێكیش سه‌رۆك بارزانی له ده‌رگای یاسایی لانادات كه هه‌موو لایه‌كیش ئه‌و راستییه ده‌زانن. گوتیشی:ئێمه‌ش وه‌ك كوردانی ئێزدی له‌لایه‌نی نه‌ته‌وه‌ییه‌وه گه‌ره‌نتی دوا‌رۆژ و پێكه‌وه‌ژیان و ئاسوده‌یی خۆمان له كه‌سایه‌تی سه‌رۆك بارزانی ده‌بینین، چونكه هه‌موو میلله‌تی كورد له سه‌ر ئاستی هه‌ر چوارپارچه‌ی كوردستان و هیوا و ئومێد و ئازادی خۆیان له كه‌سایه‌تی ئه‌و داده‌بینن. بۆیەئه‌و خاڵانه‌ی له پرۆژه‌ی ده‌ستوری هه‌رێمی كوردستان كه هه‌یه جه‌نابی میر ته‌حسین به‌گ و جڤاتی رۆحانی له گه‌ڵ جه‌نابی سه‌رۆك دیداریان كردووه، گفتوگۆیان كردووه ئه‌و خاڵانه‌ی جێی پشتڕاستی ئێمه‌یه بۆ پاشه‌رۆژێكی گه‌شتره له لایه‌نی ئاینی و جڤاتی و نه‌ته‌وه‌یی و له لایه‌نی گه‌ره‌نتیكردنی مافه‌كانمان له هه‌موو لایه‌نه‌كانه‌وه بۆیه ده‌ربازبوونی پرۆژه‌ی ده‌ستور به‌م شێوه‌یه هیوا و ئومێدی ئێمه گه‌شده‌كات بۆ پاشه رۆژێكی گه‌شتر".
سه‌رۆكی ده‌سته‌ی باڵای بنكه‌ی لالیش ئه‌وه‌ش رونده‌كاته‌وه ئه‌و لایه‌نانه‌ی داوای گه‌ڕانه‌وه‌ی پرۆژه‌ی ده‌ستور ده‌كه‌ن بۆ په‌رله‌مانی كوردستان خزمه‌تی خه‌ڵكی كوردستان ناكه‌ن، چونكه ئه‌وه مه‌سه‌له‌یه‌كی یاساییه و ده‌ربازبووه ئه‌وه پاساوێكی سیاسییه بۆ تێكدانی ره‌وشی هه‌رێمی كوردستان، ئێمه وه‌ك ئێزدی له گه‌ڵ راپرسی پرۆژه‌ی ده‌ستورین و له گه‌ڵ گه‌ڕانه‌وه‌ی نین بۆ په‌رله‌مان، چونكه كارێكی یاسایی نییه و سیاسییه و هه‌موو رێكاره یاسایه‌كانیشی ته‌واوكردووه، باشترین هه‌نگاویش ئه‌وه‌یه كه‌رای خه‌ڵكی بۆ وه‌ربگیرێت.
به‌كر و كارزان هه‌ورامی




