سه‌رچاوه‌یه‌ك: گه‌ڕانه‌وه‌ی سه‌در له ئێرانه‌وه بۆ وه‌رگرتنی هه‌ڵوێستێكی تونده به‌رامبه‌ر به سه‌ندنه‌وه‌ی متمانه له مالیكی

سه‌رچاوه‌یه‌كی نزیك له موقته‌دا سه‌دری رابه‌ری ره‌وتی سه‌دریی، رۆژی پێنجشه‌ممه، رایگه‌یاند گه‌ڕانه‌وه‌ی سه‌در له ئێرانه‌وه بۆ ئه‌وه‌یه هه‌ڵوێستێكی توند وه‌ربگرێت له‌باره‌ی سه‌ندنه‌وه‌ی متمانه له سه‌رۆك وه‌زیران نوری مالیكییه‌وه.
سه‌رچاوه‌كه به ئاژانسی (ئه‌سوات ئه‌لعێراق)ی گوت: "گه‌ڕانه‌وه‌ی سه‌در له ئێرانه‌وه، بۆ ئه‌وه‌یه هه‌ڵوێستێكی توند‌و به‌هێز وه‌ربگرێت له‌به‌رامبه‌ر وه‌رگرتنه‌وه‌ی متمانه له مالیكیی".
روونیشی کرده‌وه كه "هه‌ر سێ فراكسیۆنی عێراقییه‌و ئه‌حڕار‌و هاوپه‌یمانی كوردستانی له‌مباره‌یه‌وه كۆده‌بنه‌وه". جێی ئاماژه‌یه موقته‌دا سه‌در ئێواره‌ی چوارشه‌ممه له ئێرانه‌وه گه‌ڕایه‌وه بۆ شاری نه‌جه‌ف.




