ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران كۆبوونه‌وه‌یه‌كى تایبه‌ت به سلێمانى ساز ده‌كات

سه‌رله‌به‌یانیى ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 29ى ئایارى 2013 له سلێمانى، به سه‌رۆكایه‌تیى نێچیرڤان بارزانى سه‌رۆك وه‌زیرانى هه‌رێمى كوردستان و به ئاماده‌بوونى عیماد ئه‌حمه‌د جێگرى سه‌رۆك وه‌زیران و پارێزگارى سلێمانى، كۆبوونه‌وه‌ى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیرانى هه‌رێمى كوردستان له ته‌لارى پارێزگاى سلێمانى ساز كرا.
له سه‌ره‌تاى كۆبوونه‌وه‌كه‌دا سه‌رۆك وه‌زیران ئاماژه‌ى به‌وه دا كه دوێنێ له سلێمانى له‌گه‌ڵ به‌رپرسانى حكوومى له فه‌رمانگه و یه‌كه كارگێڕییه‌كان و ده‌زگا و هێزه‌كانى ناوخۆى پارێزگاى سلێمانى كۆ بوونه‌ته‌وه و ده‌رباره‌ى زۆر كێشه و گیروگرفت و پێداویستییه‌كانى ئه‌م پارێزگایه؛ به‌رچاوڕوونى و زانیاریى باشیان كۆ كرده‌وه، بۆیه بڕیار درا كارنامه‌ى ئه‌م كۆبوونه‌وه‌یه‌ى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران له سلێمانى بۆ گفتوگۆكردن و دۆزینه‌وه‌ى چاره‌سه‌رى بۆ كێشه و كه‌موكورتى و پێداویستییه‌كانى سنوورى پارێزگاى سلێمانى ته‌رخان بكرێت.
سه‌رۆك وه‌زیران هه‌روه‌ها دووپاتى كرده‌وه كه ئه‌م كۆبوونه‌یه‌ى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران له سلێمانى به به‌شداریى پارێزگار؛ ده‌رفه‌تێكى باشه بۆ ئه‌وه‌ى له نزیكه‌وه ڕێگه‌چاره‌ى كێشه و گرفته‌كان و دانانى به‌رنامه و پلان و میكانیزمى گونجاو بۆ چۆنیه‌تیى دابینكردنى پێداویستیه‌كان و چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كان تاتوێ بكه‌ین و بڕیارى پێویستیان له‌باره‌وه بده‌ین.
نێچیرڤان بارزانى هه‌روه‌ها به ناوى سه‌رۆكایه‌تى و ئه‌نجومه‌نى وه‌زیرانه‌وه سوپاس و پێ‌زانین و ده‌ستخۆشى له پارێزگار و ستافى كارگێڕیى پارێزگاى سلێمانى كرد كه له كاتى ده‌ستبه‌كاربوونى كابینه‌ى حه‌وته‌مى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستانه‌وه تا ئێستا و به به‌راورد له‌گه‌ڵ ڕابردوو كار و پڕۆژه‌ى باش و به‌رچاو له سلێمانى ئه‌نجام دراون و كاروبارى كارگێڕى و كار و پرۆژه‌كان به باشى به‌ڕێوه براون، هه‌نگاوى كرده‌ییش بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ى ڕۆتین و به‌ڕێوه‌چوونى باشترى كاروبارى كارگێڕى له سنوورى پارێزگاكه نراون.
دواى ئه‌وه پاڕێزگارى سلێمانى ڕ‌اپۆرتێكى پێشكه‌ش كرد و ئه‌م كۆبوونه‌وه‌یه‌ى به هه‌نگاوێكى گرنگ بۆ له نزیكه‌وه ئاگاداربوون له كێشه و گرفت و پێداویستییه‌كان و تاتوێكردنى چۆنیه‌تیى چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كان له قه‌ڵه‌م دا و پوخته‌یه‌كى ده‌رباره‌ى پێداویستییه‌كانى سنوورى پارێزگاكه و ئه‌و پڕۆژانه‌ى كه له بواره جیاجیاكاندا بۆ سنوورى پارێزگا پێویستن، خسته ڕوو. هه‌روه‌ها چه‌ندین داواكارى و پێداویستیى سنوورى پارێزگاكه‌ى ڕووبه‌ڕووى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران و وه‌زیرانى په‌یوه‌ندار كرده‌وه.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا نێچیرڤان بارزانى دووپاتى كرده‌وه كه ده‌بێ به‌رده‌وام وه‌زیره‌كان سه‌ردانى پارێزگاكان بكه‌ن و له‌گه‌ڵ پارێزگار و به‌رپرسانى سنوورى پارێزگاكان كۆ ببنه‌وه، تاكو له نزیكه‌وه ئاشناى كێشه و گرفته‌كانیان ببن و هه‌وڵى چاره‌سه‌ركردنیان بده‌ن. بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش وه‌زیره‌كانى ڕاسپارد كه له ماوه‌ى یه‌ك مانگى داهاتوودا هه‌ر وه‌زاره‌تێك به ئاماده‌بوونى پارێزگار له‌گه‌ڵ به‌ڕێوه‌به‌رانى گشتى و به‌ڕێوه‌به‌رانى فه‌رمانگه‌كانى سه‌ر به وه‌زاره‌ته‌كانیان له سنوورى پارێزگاكان كۆ ببنه‌وه و بۆ چاره‌سه‌ركردن؛ له نزیكه‌وه له كێشه و پێداویستیه‌كانیان بكۆڵنه‌وه.
سه‌رۆك وه‌زیران هه‌روه‌ها جه‌ختى له‌وه كرده‌وه كه كێشه و گرفتى به‌رچاو له بابه‌ته‌كانى وه‌ك دابه‌زاندنى ده‌سه‌ڵاته‌كان، جیاوازیى ڕێنماییه‌كان، یه‌كلاكردنه‌وه‌ى كێشه‌كانى زه‌وى و زار، جیاوازى و نادادپه‌روه‌رى له مووچه و ده‌رماڵه‌كاندا هه‌یه و ده‌بێ چاره‌سه‌ر بكرێن. له‌مباره‌یه‌شه‌وه ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران بڕیارى دا كه هه‌ر وه‌زیرێك ئه‌وه‌ى له ده‌سه‌ڵاتیدا بێت چاره‌سه‌رى ئه‌م كێشانه بكات و ئه‌وه‌ى له ده‌ره‌وه‌ى ده‌سه‌ڵاتى وه‌زیردا بێت، بیخاته‌وه به‌رده‌م ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران.
هه‌روه‌ها تیشكى خسته‌ر سه‌ر ئه‌وه‌ى كه به تایبه‌تى له بوارى دارایى و ده‌سه‌ڵاته داراییه‌كانى فه‌رمانگه حكوومیه‌كاندا كێشه هه‌یه، بۆیه وه‌زاره‌تى دارایى و ئابوورى ڕا‌سپێردرا كه به زووترین كات زانیاریى ته‌واو ده‌رباره‌ى ئه‌و ده‌رماڵانه‌ى ئێستاكه هه‌ن بۆ ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران بخاته ڕوو، تا له‌سه‌ر بنه‌مایه‌كى گونجاوى دادپه‌روه‌رانه ڕێك بخرێنه‌وه.
سه‌رۆك وه‌زیران هه‌روه‌ها جه‌ختى له‌وه كرده‌وه كه ده‌بێ هه‌ر وه‌زاره‌تێك له‌گه‌ڵ فه‌رمانگه‌كانى خۆیدا به دواى كێشاكاندا بچن و نه‌هێڵن چاره‌سه‌ركردنى كێشه بچووكه‌كان دوا بكه‌ون و دواتر له ئه‌نجامى دواكه‌وتنى چاره‌سه‌ركردنیان، ببنه كێشه‌ى گه‌وره.
لاى خۆیه‌وه عیماد ئه‌حمه‌د جێگرى سه‌رۆك وه‌زیرانیش داكۆكى له‌وه كرده‌وه كه وه‌زاره‌ته‌كان جددیتر بكه‌ونه دواى چاره‌سه‌ركرنى كێشه‌كان و هیواى خواست سه‌ردانى سه‌رۆك وه‌زیران و سازدانى كۆبوونه‌وه‌ى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران له سلێمانى ببێته هۆى چاره‌سه‌ركردنى زۆربه‌ى ئه‌و كێشانه و گه‌رموگوڕییه‌ك بداته هه‌وڵه‌كانى چاره‌سه‌ركردنیان. هه‌روه‌ها ڕایگه‌یاند كه سازدانى كۆبوونه‌وه‌ى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران له سلێمانى گه‌شبینى لاى دانیشتوانى پارێزگاكه دروست كردووه و چاویان له‌وه‌یه ئه‌م كۆبوونه‌وه‌یه ببێته هۆكارى چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كان و دابینكردنى پێداویستیه‌كانى سنوورى پارێزگاكه.




