٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

راگەیاندراوی كۆبوونەوەی هاوبەشی هەردوو مەكتەبی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان و یەكیێتی نیشتمانی كوردستان

سەرچاوە: KDP.info

دوا نیوەڕۆی ئەمڕۆ چوارشەممە، رێكەوتی 29/5/2013، لە بارەگای مەكتەبی سیاسی یەكیێتی نیشتمانی كوردستان لە شاری سلێمانی، هەردوو مەكتەبی سیاسی پارتی و یەكیێتی بە سەرپەرشتی هەڤاڵ كۆسرەت رەسوڵ عەلی و بەڕێز نێچیرڤان بارزانی كۆبوونەوە.

لەكۆبوونەوەكەدا بارودۆخی سیاسی و ئەمنی عیراق، بارودۆخی سیاسی كوردستان و پەیوەندییەكانی نێوان هەردوولا گفتوگۆیان لەبارەوە كرا.

سەبارەت بە بارودۆخی عیراق، هەردوولا نیگەرانی زۆری خۆیان لەبارەی پەرەسەندنە نا ئەمنیەكانەوە دەربڕی و ناڕەحەتی هەردوو مەكتەبی سیاسییان تەئكید كردەوە سەبارەت بەو كارە تیرۆریستییانەی كە ناوچەجیاجیاكانی عێڕاقی گرتۆتەوە بەتایبەت شاری بەغدا، لەوبارەوە هاوخەمی خۆیان لەگەڵ كەس وكاری قوربانیانی تەقینەوەو كارەتیرۆریستییەكان نیشان دا، بە تایبەت كە هاووڵاتیانی مەدەنی كراونەتە ئامانجی ئەو كردەوە تیرۆریستییانەو، پەرەسەندنی رەشەكوژی خەڵكی بێ تاوانیان ئیدانەكرد و ئەم باردۆخەیان بە مەترسیدار بۆ سەر عیراق وەسفكرد. تەئكیدیشیانكردەوە چارەسەر بۆ قەیرانە سیاسییەكانی عێڕاق گەڕانەوەیە بۆ دەستوور و رێكەوتنەكان و سازان و شەراكەت هەر ئەمەشیان بە بەربەست و رێگری بەردەم خراپتر بوونی باری ئەمنی عیراق و بەرپابوونی شەڕی ئەهلی دانا.

 

كۆبوونەوە بەدواداچوونی وردی سەبارەت بە بارودۆخی سیاسی كوردستان كرد، بەتایبەت لەبارەی ئەو مشتومڕو باس و خواسانەی، كە پرسەكانی هەڵبژاردن و دەستوور هێناویانەتە ئاراوە. لەوبارەوە هەردوولا بۆچوون و تێبینییەكانی خۆیانیان سەرەڕای پابەندبون بە هاوپەیمانی ستراتیژیء گەشەپێدانی، بە راشكاوی و روونی لەگەڵ یەكتر ئاڵوگۆڕكرد و، لەسەر ئەوە كۆكبوون كە نابێ ئەم باس و بابەتانە بارودۆخی سیاسی كوردستان بگەیێننە بنبەست و هاوكات هەوڵدان بۆ دۆزینەوەی رێگەچارەی تێپەڕاندنی ئەم بارودۆخەشیان بە كارێكی پێویست زانی. بۆئەومەبەستەش هەردوولا هاوڕابوون لەسەر پتر گفتوگۆكردن و تاووتوێكردنی بیروبۆچوونەكان، لەسەر هەموو ئاڕاستەكان.

هەروا كۆبوونەوە چەند بابەتێكی پەیوەست بە پەیوەندییەكانی نێوان هەردوولای تاووتوێكرد.

 

مەكتەبی سیاسی              مەكتەبی سیاسی

پارتی دیموكراتی كوردستان            یەكێتی نیشتمانی كوردستان

29/5/2013

هەواڵی پەیوەندیدار