٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

پارێزگاری هەولێروبەرێوەبەری گشتی پەروەردەی هەولێر هۆڵی تاقیكردنەوەكانیان بەسەر كردەوە

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر-KDP.info/ بەمەبەستی لە نزیكەوە ئاگاداربوون لە چۆنیەتی بەرێوەچوونی یەكەم رۆژی تاقی كردنەوەكانی پۆلە كۆتاییەكان قۆناغی 12ی ئامادەیی لە هەولێری پایتەختی كوردستان نەوزاد هادی پارێزگاری هەولێر بە یاوەری بەكر كەریم بەرێوەبەری گشتی پەروەردەیی هەولێرو شاندێك لەسەرپەرشتیارانی دڵنیایی جۆری سەردانی هەریەك لە هۆڵەكانی تاقی كردنەوەكانی قوتابخانەكانی ئامادەیی بارزانی نەمر وئامادەیی شەهید خەجە باوەو قوتابخانەی پیرەمێردی كوڕانی كرد بۆئاگاداربوون لە چۆنیەتی بەرێوەچوونی یەكەم رۆژی تاقی كردنەوەكان كە لەسنوری پارێزگای هەولێر 39449 قوتابی بەشدارن لە تاقی كردنەوەكان لە كۆی هەر یازدە پەروەردە لە 1068هۆڵ تاقی كردنەوەكان بەرێوە دەچێت، پارێزگاری هەولێر لە نزیكەوە هۆڵەكانی تاقی كردنەوەكانی بەسەر كردەوە لە كەش و هەوای هۆڵەكانی كۆڵیەوە لە دابین كردنی كەڵو پەلی پێویستی تاقی كردنەوەكان و دابینكردنی ئامێری فێنك كەرەوە كە لە ئێستا پلەی گەرما بەرز بۆتەوە ئەوەش كاریگەری دەبێ لەسەر قوتابیان،پارێزگاری هەولێر هیواشی خواست قوتابیانی بەشداربوون لە تاقی كردنەوەكان ئەنجامێكی شایستە بەدەست بهێنین و قۆناغەكانی خوێدن بەسەركەوتویی ببڕن و مامۆمستایانی چاودێر لە هۆڵەكان كەشێكی لە بار بۆقوتابیان فەراهەم بكەن بۆئەوەی بتوانن بە باشترین شێوە رۆژانی تاقی كردنەوكانیان بەسەركەوتویی ئەنجام بدەن، بەرێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی هەولێ بەرنامەی تایبەتی دەبێت بۆبەسەركردنەوەی تەواوی هۆڵەكانی خوێدن لەسنوری هەر یازدە پەروەردە دابین كردنی لێژنەی پێویست بۆ تاقی كردنەوەكان.

هەواڵی پەیوەندیدار