له‌كۆبوونه‌وه‌كانی هه‌ولێرو نه‌جه‌فدا له‌سه‌ر ئه‌و كه‌سه رێككه‌وتوون لەپەرلەمان لێپرسینه‌وه له‌مالكی بكات

جه‌واد حه‌سناوی ئەندامی كوتلەی ئەحرار كە سەر بەرەوتی سەدرە له لێدوانێكی رۆژنامه‌وانییدا رایگه‌یاند: له‌كۆبوونه‌وه‌كانی هه‌ولێرو نه‌جه‌فدا رێككه‌وتوون له‌سه‌ر ئه‌و كه‌سه‌ی له دانیشتنی په‌رله‌ماندا لێپرسینه‌وه له‌گه‌ڵ نوری مالكیدا بكات، ئه‌ویش به‌ها ئه‌عره‌جی سه‌رۆكی كوتله‌ی ئه‌حراره.
گوتیشی: ئه‌عره‌جی ئاماده‌یی ته‌واوی هه‌یه بۆ پرۆسه‌ی لێپرسینه‌وه‌وه‌كه، هه‌روه‌ها منیش به‌هه‌مان شێوه ئاماده‌م و دۆسێیه‌م له‌به‌رده‌ستدایه بۆ ئه‌م مه‌به‌سته، كه ده‌یسه‌لمێنێت مالكی چه‌ندین سه‌رپێچی ئه‌نجام داوه.
روونیشیكرده‌وه كه له‌ناو دۆسێیه‌كاندا چه‌ند بابه‌تێكی په‌یوه‌ست به گه‌نده‌ڵیی ئیداریی و دارایی و پێشلكردنی مافه‌كانی مرۆڤ له به‌سڕه‌و كه‌ربه‌لا هه‌یه.




