٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

رۆمیۆ هەكاری : دەبێت دەستور بخرێتە ریفراندۆمەوە ئەگەرنا مافی پێكهاتەكان دەخورێت

سەرچاوە: KDP.info

سەبارەت بە رەشنووسی دەستوری كوردستان و كۆدەنگی لایەنەكان لە سەر ریفراندۆمی ئەو دەستورە و چەسپاندنی مافی نەتەوە جیاوازەكان لە هەرێمی كوردستان لەو رەشنووسە و لەمپەرەكانی بەردەمی ئەو پرۆژەیە KDP.infoچاوپێكەوتنێك لە گەڵ رۆمیۆ هەكاری سكرتێری پارتی بەیت نەهرێن لە كوردستان دەكات.

 KDP.info/چۆن دەڕواننە پرۆژەی دەستوری كوردستان .

رۆمیۆ هەكاری /وەكو نوێنەری كلدانی ئاشوری سریانی لە لێژنەی نووسینەوەی دەستوری كوردستان كە نزیكەی حەوت ساڵی خایاند لە پەرلەمانی كوردستان، ئێمە وەكو ئاین و كلتور جیاواز كۆمەڵێك خاڵ هەبوو بەلامانەوە گرنگ بوو بۆ لەبەر چاو گرتنی ئاین و نەتەوە جیاوازەكان، بۆیە سەرەتا پێمان باشبوو ئەم پرۆژەیە مەیلە و عەلمانی بێت یان نیمچە عەلمانی بێت و مافی هەموونەتەوەكانی تێدا بچەسپێت، بەڵام دوای ئەوەی لە كۆتای خولی دووەمی پەرلەمان بە چەندەهار جار پێدا چوونەوە، توانرا ئەو دەقە دەستورییە ئامادە بكرێت دواتر داوای تێبینی كرا لەسەر دەستور ئەوە بوو بە هەزاران تێبینی و رەخنە لە پرۆژە دەستور لەلایەن خەڵك و حزبە سیاسییەكانەوە ئاراستەكرا دواتر ئەو سەرنج و تێبینیانە لە بەرچاو گیرا و جێبەجێكرا لە و رەشنووسەی دەستور، بەڵام دواتر بەهۆی بارودۆخی هەرێمی كوردستان و عێراق و ناوچەكەوە ئەو پرۆژەیە نەخرایە ریفراندۆمەوە و ئێستەش لە خولی سێهەمی پەرلەمانی كوردستانین من وەك ئەندامی لێژنەی نووسینەوەی ئەم رەشنووسە پێموایە دەبێت بە هەر شێوەیەك هەیە ئەم دەستورە بخرێتە ریفراندۆمەوە و خەڵێك دەنگی خۆی لە سەر بدات و دەبێت وەك دەستوری بخرێتە واری جێبەجێكردنەوە، چونكە تانە خرێتە ئەو وارەوە تۆ نازانیت كامە بڕگەو كامە مادە بۆ خەڵكی كوردستان گرنگە و كامەیان پێویستی بە هەمواركردنەوەیە، چونكە سەرجەم ئەو دەسەڵاتانەی بە سەرۆكی هەرێم و حكوومەت و دەسەڵاتە سیاسییەكان دراوە دواجار دەبێت لە رێگای خەڵكەوە بەپێی دەستور دەنگی بۆ بدرێت یان پەسەند بكرێت.

KDP.info/ ئێوە چ كاتێكتان پێ باشە بۆ ریفراندۆمی دەستور .

رۆمیۆ هەكاری / دەبێت پێش كۆتای هەڵبژاردنی ئەم ساڵ كە بڕیارە لە مانگی ئەیلول بكرێت دەبێت دەستور بخرێتە ریفراندۆمەوە و خەڵك دەنگی لەسەر بدات دواتر لیژنەیەك دروست بكرێت بۆ بەدواداچوون لەسەر سەرجەم ئەو رەخنە و تێبینی و پێشنیارانەی كە لەلایەن خەڵكەوە دەدرێتە لێژنەی پێداچوونەوەی دەستور.

KDP.info/ رات چیە لەسەر بۆچوونەكانی بارزانی لە یادی شۆڕشی گوڵان كە لەبارەی دەستورە كردی .

رۆمیۆ هەكاری / من كاتی خۆشی لە گەڵ جەنابی كاك مەسعود بارزانی دانیشتم كە ئەمە یەكەم جارە دەستور بۆ هەرێمی كوردستان بنوسرێت كەواتە ئێمە نابێت پێداگیری لەسەر ئەوە بكەین كە دەبێت %100 هەموو داخوازییەكان لەم دەستورە جێگای بكرێتەوە، چونكە ئەگەر هەموو لایەن و پێكهاتەكان بكەونە پێشبڕكێی ئەوەی هەموو داخوازییەكان لە دەستورجێگایان بكرێتەوە ئەوە ناكرێت، بەڵام من بۆ مێژوو دەڵێم مافێكی زۆری ئێمە وەك كلدو ئاشورییەكان لە دەستور چەسپێنراوە

KDP.info/ لە ئەگەری گەڕانەوەی دەستور چی روودەدات؟

رۆمیۆ هەكاری / جگە لەوەی كاتێكی زۆری دەوێت، چونكە ئەگەر هاتوو بگەڕێتەوە پەرلەمان لایەنەكان تموحیان زۆر دەبێت و دوورنییە لە ئەلفەوە تا كۆتای داوای هەمواركردنەوەی بكەن، ئەوەش وادەكات كە پێشبینی بكرێت بۆ خولی چوارەمی پەرلەمانیش ئەو بابەتە كۆتای پێنەهێنرێت، دواتر ئێمە ترسمان لەو بڕگەو مادانەیە كە باسی ئێمە دەكات بەتایبەتی مەسەلەی ناوی كلدانی ئاشوری سریانی ئەوەش گرنگە بۆ ئێمەو هەوڵدانێكە بۆ تێكشاندنی پارچە پارچە بوونی ئێمە ئەوەش بە هاوكاری هەموولایەك بووە و بەتایبەتی خودی جەنابی سەرۆك بارزانی وای كرد كە ناوهێنانی سەرجەم ئاین و پێكهاتە جیاوازەكان بەیەكەوە وەك ئاماژە لە یەك گرتوویمان بكات. دواتر لە مادەی 36 كە باسی حوكمەكان دەكات تا دەگاتە مافی زادی بۆ گەلی ئێمە و برا توركمانە كان بۆیە ترسمان لەوەیە ئەوانەی داوای گەڕانەوەی دەستور دەكەن ئەم خاڵانەكە مافی ئێمەی تێدایە بكەونە مەترسیەوە.

بەكر و كارزان هەورامی

هەواڵی پەیوەندیدار