وەزارەتی دارایی حکومەتی ھەرێمی کوردستان رەزامەندی دەربڕیوە لەسەر خەرجکردنی زیادەی موچەی مامۆستایانی ئاینی

هەولێر- تایبەت بە KDP.info/ بەڕێوبەری راگەیاندنی وەزارەتی ئەوقاف وکاروباری ئاینی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان ئاشکرایکرد، وەزارەتی دارایی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان رەزامەندی دەربڕیوە لەسەر خەرجکردنی زیادەی موچەی ماموستایانی ئاینی.
مەریوان نەقشبەندی بەڕێوەبەری راگەیاندنی وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئاینی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان بەkdp.infoرایگەیاند: دوێنێ وەزارەتی دارایی رەزامەندی دەربڕیوە لە سەر زیادکردنی مامۆستایانی ئاینی کە 20% موچەکەیان زیاد دەکرێت.
نەقشبەندی راشیگەیاند: ئەم زیادەش تەنیا مامۆستایانی ئاینی دەگرێتەوە و گرێبەستەکانیش ناگرێتەوە و لە 1/1/2013بۆیان ھەژماردەکرێت و لە مانگی داھاتووش زیادەی شەش مانگ لەسەر یەک وەردەگرن.




