٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

پەرلەمانتارێکی کورد:حکوومەتی ھەرێم موچەی ئەو سەربازانە دەدات کە بڕیارە حکوومەتی عێراق لێیان ببرێت

سەرچاوە: KDP.info

دیالە- KDP.info/ حەسەن جیھاد نوێنەری پارێزگای دیالە لە پەرلەمانی عێراق بەkdp.infoراگەیاند: ماوەیەک پێش ئێستە داواکرا کە لیوا 16شوێنی خۆیان چۆل بکەن، بەڵام رەتیانکردوە چۆلی بکەن و پابەند نەبوون بە بڕیارەکەوە، بۆیە ئێستە بە نیازن مووچەکانیان ببڕن، ئەمەش وەک فشارێک بۆ ئەوەی ئەو شوێنە چۆل بکەن، بەڵام حکوومەتی ھەرێمی کوردستان بڕیاری داوە مووچەکانیان بدات .

حەسەن جیھاد کە ئەندامی لیژنەی ئاسایش و بەرگرییە لە پەرلەمانی عێراق گوتیشی: پێشتریش کێشەی ئەوە مان ھەبوو کە ئەفسەرانی کوردیان لە ناوچەی دیالە تایبەت لە دوزخورماتوو تاوەکو خالس بیاگوازنەوە، بەڵام ئەم کێشەیە چارەسەر کرا و ئێستە لە شوێنی خۆیان دەوام دەکەن، بۆیە ئیسەا ئەو کێشەیان دروست کردووە.

جیھاد راشیگەیاند: پێشتریش فەرمانی گواستنەوەی ئامر لیوای فرقەی 16دەرکرا، بەڵام تائێستە جێبەجێنەکراوە، چونکە دەتوانن بیگۆرن ماوەی دوو ساڵی تەواو کردووە، بەمەرجێک کەسێکی کورد بێتە شوێنی ئەو.

هەواڵی پەیوەندیدار