توركیا لە حزبولڵا تووڕەیە

ئەنقەرە- KDP.info/ دوای ئەوەی كە سەرۆكی حزبولڵا حەسەن نەسروڵلا ئاماژەی بەوە كردبوو كە حزبولڵا ئامادەیە بۆ مانەوەی سوریا لەو وڵاتە دەست بە شەڕ بكات، توركیایش نارەزایەتی خۆی لە دژی ئەم هەڵوێستەی سەرۆكی حزبولڵا دەبری و رەخنەی لەم وتانە كرد.
لەمبارەیەوە ماڵپەڕی تی ئار تی خەبەری توركی بڵاویكردۆتەوە كە دوای كۆبوونەوەكەی دوێنێ ئەنجوومەنی وەزیرانی توركیا، جێگری سەرۆك وەزیری توركیا بولەنت ئارنج لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا رەخنەی ئاراستەی سەرۆكی حزبوڵڵا حەسەن نەسرللا كردووە و گوتوویەتی: ئەم هەڵوێستەی حزبوڵلا بە مانای پشتگیریكردن لە كوشتنی برا مسڵمانەكانە لە سوریا و توركیا ئیدانەی ئەم هەڵوێستە دەكات.
جێگری سەرۆك وەزیری توركیا بولەنت ئارنج، ئاماژەی بەوە كردووە كە توركیا چاوەڕوانی ئەوەی دەكرد كە حزبوڵلا پشتگیری لە گەل و خەڵكی بێ تاوانی سوریا بكات نە لە رژیمی دیكتاتوری ئەسەد، بۆیە ئەم لێدوانانەی سەرۆكی حزبوڵڵا بوونەتە جێگای سەرسۆڕمانی توركیا و توركیا ئیدانەی هەڵوێستی لەم چەشنە دەكات.




