٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

عەبدوڵڵا گول: بڕیاری هەڵبژاردن لە دەستی حكوومەت دایە

سەرچاوە: KDP.info

ئەنقەرە-KDP.info/  سەبارەت بە مەسەلەی بەرێوەبردنی سێ هەڵبژاردن لە ساڵی 2014  لە توركیا سەرۆك كۆماری ئەو وڵاتە عەبدوڵڵا گول لە وەڵامی پرسیاری رۆژنامەنووساندا رایگەیاند كە توركیا دەتوانێت لە ساڵێكدا سێ هەڵبژاردنی گرنگ بەرێوە ببات و لەم روەوە توركیا رووبەرووی هیچ جۆرە كێشەیەك نابێتەوە.

لەمبارەیەوە ماڵپەڕی روتاخەبەری توركی بڵاویكردۆتەوە كە سەرۆك كۆماری توركیا عەبدوڵلا گول رۆژی سێ شەممە لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا باسی مەسەلەی بەرێوەبردنی سێ هەڵبژاردنی ( سەرۆك كۆمار، هەڵبژاردنە هەرێمییەكان و رێفراندوم) كردووە و گوتوویەتی: توركیا توانای ئەوەی هەیە كە لە یەك ساڵدا سێ هەڵبژاردن ساز بكات و لە رووی ئابووری، كۆمەڵایەتی و یاساییەوە هیچ جۆرە كێشەیەك نییە.

سەرۆك كۆماری توركیا جەختی لە سەر ئەوە كردووەتەوە ئەگەر حكوومەت بریار لە سەر بەرێوەبردنی ئەم سێ هەڵبژاردنە بدات ئەوا توركیا ئامادەیە و هیچ گرفتێكی نییە.

سەبارەت بە مەسەلەی چارەسەر كردنی پرسی كورد و پرۆسەی دیموكراتیزە كردنی توركیایش ناوبراو گوتوویەتی: قۆناغی چارەسەری پرسی كورد و مەسەلەی دیموكراتیزە كردنی توركیا بەو پەڕی جدییەتەوە بەردەوامە.

 

هەواڵی پەیوەندیدار