٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

تی شێرتەكانی كوردستان بازاری دیاربەكریان گەرم كردووە

سەرچاوە: KDP.info

دیاربەكر- KDP.info/ ئەم حەفتەیەی دواییدا گەرموگۆڕییەك كەوتووتە نێو بازارەكانی شاری دیاربەكر لە باكووری كوردستان و رێژەیەكی یەكجار زۆر لە گەنجانی ئەو شارە روو لە دووكانەكانی جل فرۆشتن دەكەن.

لەمبارەیەوە ماڵپەڕی دیاربەكر خەبەر بڵاویكردۆتەوە كە لەم رۆژانەی دواییدا گەرموگۆڕییەكی یەكجار زۆر كەوتووەتە نێو بازارەكانی دیاربەكرەوە و رێژەیەكی یەكجار زۆر لە گەنجەكانی ئەو شارە روو لە دووكانەكانی جل فرۆشتن دەكەن.

سەرچاوەكە ئاماژەی بەوە كردووە كە هۆكاری ئەم گەرموگوڕییە فرۆشتنی تیشێرت و فورمی تۆپی پێی كوردستانە و گەنجانی دیاربەكر بە مەبەستی كڕینی ئەم تیشێرت و فورمانە روویان لە دووكانەكان كردووە و بەبێ پرسینی نرخ دەستیان بە كڕینی ئەم تیشێرت و فورمانە كردووە.

سەرچاوەكە هەروەها باسی ئەوەی كردووە كە ئەم تیشێرت و فورمانە لە ئەستەنبۆڵ و دیلوك دروست دەكرن و حكوومەتیش وەكو رابردوو لە دژی بڵاوكردنەوەی ئاڵای كوردستان و سیمبولەكانی كوردستان نییە، بۆیە گەنجانی دیاربەكر زۆر بە ئاسانی و بەبێ ترس دەست بە كڕینی ئەم تیشێرت و فورمانە دەكەن.

 

هەواڵی پەیوەندیدار