٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

پەرلەمانتارێکی کورد: لایەنە سیاسییەکانی عێراق کێشەکانیان کردۆتە کێشەی تائیفی

سەرچاوە: KDP.info

بەغدا- تایبەت بەkdp.info/ ژنە پەرلەمانتارێکی کورد لە پەرلەمانی عێراق دەڵێت: ھۆکاری زیادبوونی کردەوەی تیرۆرستی لە عێراق بۆ ناکۆکی نێوان لایەنە سیاسییەکانی عێراق دەگەڕێتەوە، چونکە لایەنە سیاسییەکان کێشەکانی نێوانیان کردۆتە کێشەی تائیفی، لە کاتێکدا خەڵکی عێراق دژی ئەوەیە.

شلێر عەزیز ئەندامی پەرلەمانی عێراق لە سەر لیستی ھاوپەیمانی کوردستانی بە kdp.infoراگەیاند: خەلکی عێراق لە دوای ساڵی 2004رەوە لەوە تێگەیشتووە کە شەڕی تائیفی ھیچ سودێکی نییە و لە گەڵ ئەوە دانییە، بەڵام لایەنە سیاسییەکان کێشەکانیان کردۆتە کێشەی تائیفی.

شلێر عەزیز گوتیشی: حکوومەتی عێراق بە تاک رەوی حکوومەت بەرێوەدەبات، بۆیەش رۆژ بە رۆژ کردەوەی تیرۆرستی لە زیادبوون دایە.

عەزیز ئاماژەی بەوەشکرد، حکوومەتی عێراق ھەموو ھەوڵێک بۆ لاوازکردنی پەرلەمان دەدات و دەستی بەسەر ھەموو پۆستە ئەمنییەکان گرتووە و رێگا نادات بەرپرسانی ئەمنی بێنە بەردەم پەرلەمان بۆ لێپێچینەوە، لە کاتێکدا ئەرکی پەرلەمانی عێراقە لێپێچینەوە لە گەڵ بەرپرسە ئەمنییەکان بکات.

دوێنی زنجیرەیەک تەقینەوە لە 11ناوچەی جیاجیا لە بەغدا رویاندا، لە ئاکامدا زیاتر لە 300کەس بوونە قوربانی.

هەواڵی پەیوەندیدار