ئه‌شواق جاف: په‌نابردن بۆ رێگه ده‌ستورییه‌كان مافی تەواوی ئه‌و قه‌وارانه‌یه كه داوای سه‌ندنه‌وه‌ی متمانه ده‌كه‌ن

ئه‌شواق جاف ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق, له‌سه‌ر لیستی هاوپه‌یمانی كوردستانی رایگەیاند: په‌نابردن بۆ رێگه ده‌ستورییه‌كان مافی سه‌رجه‌م ئه‌و قه‌وارانه‌یه كه داوای سه‌ندنه‌وه‌ی متمانه له نوری مالكی ده‌كه‌ن, ئه‌م كاره‌ش له‌نێو په‌رله‌مان یه‌كلایی ده‌بێته‌وه‌و لێپرسینه‌وه‌ش هه‌موو راستییه‌كان ئاشكراده‌كات.
ئه‌شواق جاف وتیشی: سه‌ندنه‌وه‌ی متمانه له سه‌رۆكی وه‌زیران, پشت به دنگدان له نێو ئه‌نجومه‌ن ده‌به‌ستێت, داواشی له سه‌ركرده سیاسییه‌كان كرد وێنه‌ی ده‌سه‌ڵاتی یاسادانان نه‌شێوێنن و په‌نا بۆ لێدوانی توند نه‌به‌ن چونكه لێپرسینه‌وه هه‌موو راستییه‌كان ده‌رده‌خات.
ئاماژه‌ی بەوەشدا: په‌نابردن بۆ رێگه ده‌ستورییه‌كان مافی سه‌رجه‌م ئه‌و قه‌وارانه‌یه كه داوای سه‌ندنه‌وه‌ی متمانه ده‌كه‌ن, بۆیه قه‌واره‌كان په‌نا بۆ لێپرسینه‌وه‌ی سه‌رۆكی وه‌زیران نوری مالكی ده‌به‌ن, پاشان ده‌نگ له‌سه‌ر سه‌ندنه‌وه‌ی متمانه ده‌درێت, به‌بێ ئه‌وه‌ی ئه‌و داوایه پێشكه‌ش به په‌رله‌مان كرابێت.
گوتیشی: سه‌ندنه‌وه‌ی متمانه له سه‌رۆك وه‌زیران, له‌سه‌ر ده‌نگدان له‌نێو په‌رله‌مان وه‌ستاوه, له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی قه‌واره‌كان ده‌نگی ته‌واویان بۆ سه‌ندنه‌وه‌ی متمانه هه‌یه, به‌ڵام ده‌نگدان ئه‌مه یه‌كلایی ده‌كاته‌وه بێ ئه‌وه‌ی بوونی ئه‌و داوایه هه‌بێت, وتیشی, مافی هاوپه‌یمانی نیشتمانییه پشتگیری له مالكی وه‌كو سه‌رۆكی وه‌زیران بكه‌ن.
داوای له سه‌ركرده سیاسییه‌كان كرد, په‌نا بۆ لێدوانی توند نه‌به‌ن له‌به‌ر ئه‌وه‌ی لێپرسینه‌وه هه‌موو راستییه‌كان ده‌رده‌خات.




