له چۆمان به ئاماده‌بوونى سه‌رۆك مسعوود بارزانى ئاهه‌نگى یادى 37 ساڵه‌ى هه‌ڵگیرسانى شۆڕشى گوڵان به‌ڕێوه‌چوو

ئەمرۆ لە شارەدێی چۆمان بە ئامادەبوونی سەرۆک مسعود بارزەنی و ژمارەیەک لە ئەندامانی مەکتەبی سیاسی و سەرکردایەتی پارتی دیموکراتی کوردستان و ژمارەیەک کەسایەتی بیانی و بە بەشداری هەزاران هاووڵاتی دەڤەرەکە ئاهەنگی 37 ساڵەی شۆڕشی گوڵانی پێشکەوتنخواز کرایەوە.
سه‌ره‌تاى رێوڕه‌سمه‌كه به سروودى ئه‌ی ره‌قیب ده‌ستپێكرد؛ دواتر وتارى به‌خێرهێنان له‌لایه‌ن عه‌بدولڕه‌حمان مه‌لا ڕه‌سوڵ به‌رپرسی لقی 26ی گوڵانی پارتی دیموكراتی كوردستان له شارى چۆمان پێشكه‌شكرا، له گووته‌یه‌كه‌یدا به‌رپرسى لق ڕایگه‌یاند شۆڕشى گوڵان درێژه‌ى پێده‌رى شۆڕشى مه‌زنى ئه‌یلووله و شۆڕشى گوڵان ئومێدى بۆ جه‌ماوه‌ر گه‌ڕانده‌وه، هه‌روه‌ها ئاماژه‌ى به ڕۆڵى سه‌ید عه‌بدوڵڵا حاجى ئۆمه‌رانى كرد له هه‌ڵگیرسانى شۆڕشى گوڵان كه یه‌كه‌م شه‌هیدى شۆڕشى گوڵان بوو.
دواتریش ووتارى ئه‌نجوومه‌نی سه‌ركردایه‌تی پارێزگاى هه‌ولێری پارتی دیموكراتی كوردستان له‌لایه‌ن كاكه‌مین نه‌جار سه‌رۆكى ئه‌نجوومه‌نى سه‌ركردایه‌تى پارێزگاى هه‌ولێر پێشكه‌ش كرا‌و تێدا ڕایگه‌یاند كارێزماى بارزانى شۆڕشى ئه‌یلوولى دروست كرد و سه‌رتاسه‌رى كوردستانى گرته‌وه ، ڕاشیگه‌یاند كه شۆرشى مه‌زنى ئه‌یلوول زانكۆیه‌ك بوو بۆ پێگه‌یاندنى شۆڕشگێران بۆیه‌ش دواى نسكۆ، شۆڕشى گوڵان هه‌ڵگیرسا و به شۆڕِش دا و خه‌ونى دوژمنانى له گۆڕنا و خه‌بات و به‌رخودان به‌رده‌وام بوو، هاوكات مقاوه‌مه‌ى پێشمه‌رگه زۆر له هێزى دوژمن به‌هێز تربوو و هه‌روه‌ها ده‌سته‌كه‌وته‌كانی ئه‌مڕۆی هه‌رێمی كوردستانیشی بۆ خه‌بات و تێكۆشان و خوێنی شه‌هیدان گه‌ڕانده‌وه.
پاشانیش گووتارى به خێرهێنانى كه‌ساییه‌تیه بیانیه‌كان له لایه‌ن فه‌لاح مسته‌فا پێشكه‌شكرا، دواتریش له‌لایه‌ن سه‌رۆك بارزانییه‌وه مه‌داڵیای فه‌خریی بارزانی به‌خشرایه پۆلێك له پێشمه‌رگه‌كانی به‌شدار له شۆڕشی گولان دا.
پاشان به به‌شدارى ژماره‌یه‌ك هونه‌رمه‌ند و گێڕانى شایى و هه‌ڵپه‌ركێ ئاهه‌نگه‌كه به‌رده‌وام بوو .




