٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

کۆمسیۆن: تائێستە ناوی ھیچ قەوارەیەک بۆ ھەڵبژاردنەکانی پەرلەمان و سەرۆکایەتی ھەرێم پەسەند نەکراوە

سەرچاوە: KDP.info

ھەولێر- تایبەت بەKDP.info/ عەبدولرەحمان خەلیفە بەرپرسی پەیوەندییە جەماوەرییەکانی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردنەکانی عێراق بە kdp.infoرایگەیاند: ژمارەیەک قەوارەی سیاسی فۆرمی بەشداریکردن لە ھەڵبژاردنەکانی پەرلەمان و سەرۆکایەتی ھەرێمی کوردستان وەرگرتووە، بەڵام تائێستە زیاتر لە10قەوارە فۆرمیان پڕکردۆتەوە و بۆ کۆمسیۆنیان گەڕاندۆتەوە.

عەبدولرەحمان خەلیفە گوتیشی: ئەو قەوارانەی کە فۆرمی بەشداریکردن لە ھەڵبژاردنەکانیان پڕکردۆتەوە، تا ئێستە ھیچیان لە لایەن کۆمسیۆن پەسەند نەکراون.

خەلیفە رونیشیکردەوە، پرۆسەی تۆمارکردنی ناوی قەوارە سیاسییەکان بەردەوام دەبێت تا 4/6/2013.

بڕیارە رۆژی21/9/2013ھەڵبژاردنی سەرۆکایەتی ھەرێم و پەرلەمانی و ئەنجوومەنی پارێزگاکانی ھەرێمی کوردستان بەرێوەبچێت.

هەواڵی پەیوەندیدار